وێستگەیەکیتری کاروانی هەڵمەت

پ
سیروان سلێمان:
مرۆڤ هاتە نێو پانۆرامایی ژیانەوە، هەر کەسێک خاوەندارێتی سووچێیەکی ژیان دەکات، خۆڕاگری مرۆڤ دەتوانێت له وێستگەیەکیتر بەردەوام بێت، بە پێچەوانەوە زۆر کەس بە کەم حەوسەڵەیی ناتوانێت به وێستگەیەکی شەمەندەفەردا بڕوات.
لەمانە گرنگتر گەنجی خاون وزەی نوێ بتوانێت پشت بە ئەزمونی خاوەن قەڵەمەکان ببەستێت، بە چەشنێک لە چەشنەکانی ژیان بیخاتە خزمەتی خۆییەوە، ئەوکات وزەیەکی نوێ و شارەزایەکی ئەزمونکراو باشترین پانۆرامایی نووسین دەخاتە خزمەتی خەڵکەوە.
گەر تێڕوانینکی وردەکارانە لەهەمبەر ڕۆژنامەکانی خەبات و کوردستانی نوێ، گۆڤاری بانەڕۆژ و الیوم کرکوک بدرێت، لەم وێستگەی نووسراوەدا بەردەوامبوون و سەنگەری ڕاگەیاندنی نووسراو چۆڵ نەکراوە، لەم پێودانگەوە بەردەوامی بە وێستگەیەکیتری کاروانی گۆڤاری هەڵمەت دەدرێت. کەسێک ویستی بیر لە نووسین بکاتەوە، پێش ئەوەی بنووسێت، پێویستە خۆی پەروەردە بکات، توێشوویەکی باش له زانیاری کۆبکاتەوە، ئەو زانیاریانە بخانە سەر خەرواری بیر و هۆشی خۆی و بە داڕشتن و نووسینێکی نوێیەوە بیخاتە بەردیدەی خوێنەران.
لەم مەیدانەدا زۆر کەس خۆی هەڵناوە، لەشکریەکی زۆر هاتووەتە توولەڕێ ڕۆژنامەنووسان و نووسەران، بەڵام نسکۆ بووەتە بەشیان و سەنگەری نووسینیان نەک ئاوەدان نەکردووەتەوە، بەڵکو بە ڕێبواری بەلایدا نەڕۆیشتوون.
هەڵبەت 28؍8 چەند وشەیەکم لەسەر گۆڤاری هەڵمەت له واڵی خۆمەوە بڵاوکردەوە، بەشانارییەوە له ژمارە ( 16)دا موڵەتی بڵاوکردنەوەی پێدراوە، ئومێدەوارم توانیبێتم کەلێنێک له دیواری کتێبخانەی کوردی پڕکردبێتەوە.