“گەشتێک بە نێو کتێب دا”
سیروان سلێمان:
* ئەوکات بڕیارمدا کتێب بخوێنمەوە، پێشتر خاوەن بیرێکی کۆڵ بووم، خاوەن قەڵەمێکی نووک شکاو بووم، چوار وشەی ڕێک و پیکم نەدەزانی بەیەکەوە گرێبدەم، سێ دێر لەسەر بابەتێک دەنووسی چەندینجار وشەکانم دووباره دەکردەوە.
* لە ناخمدا ویستم شتێک بنووسم بە دوای کەسێکدا دەگەڕام بۆ ئەوەی ئازاری ناخم هەڵبڕێژێت، هەڵبەت ئەو کەسە له بەنده جوانتر دەینووسی، بەڵام هەڵڕشتنی وشەکانی ناخم ساڕێژ نەدەکرد، دوای چەندین ساڵ گەیشتمە ئەو بڕوایە دەستبکەم بە خوێندنەوە، کاریگەری خەڵکانیترم لەسەر بووم، ئەوە خەریکی چیت؟ بە دوای کارێکدا دەگەڕێ چاوت لەسەر سپیەتی کاغەزەکان ڕەش دەبێتەوە، ئێستا هەمان کەس دەڵێت: سیروان پێنج دێر بە وشەجوانەکانی خۆت بنووسە با لە دیواری خۆم بڵاوی بکەمەوه.
* خەڵکانیتر دەیانووت باوکت پیاوێکی قارەمان بوو، دەمانچەیەک بکە بەری گوونتدا، منیش قسەکانیان دەچووە گیرفانەکانمەوە بەڵام نەدەچووە مێشکمەوە، له ڕێگەی خوێندنەوە زۆر نووسەر و ڕۆژنامەوان و خەڵکانی جوانی ئەکادیمیم ناسی، خۆ خزمەتکردن هەر بە چەک ناکرێ، بە نووسین و خوێندنەوە دەتوانیت خزمەتێک پێشکەش بە نیشتمان بکەیت.
* لەم پێودانگەوە بەنده بە دووی خوێندنەوە دەگەڕام کتێبخانەیەک کتێبم دەستکەوت، خەڵکیش بە دوای کار و کەسابەت دەگەڕا پاره و پوولی دەستکەوت، پاره و پوول دەبڕێتەوە، بەڵام ناوت چووە مێژووە بە ملیارەها دۆلار ناکڕدرێت و دەبێتە شکۆمەندی بۆ خۆت و خێزان و بنەماڵەکەت.
* لە نێو دونیای خوێندنەوە بوومە خاوەنی دونیابینی خۆم و دووربینی بۆ ڕووداوەکانی داهاتوو، بەڵام خاوەن بڕوانامەکان ناخوێننەوە تەنیا بەر پێ خۆیان دەبینن، سەدان کتێبی جۆربەجۆر خوێندەوە و لەسەر یەک کۆمکردەوە.
* زۆرێک له نووسەران و هونەرمەندان و شاعیران داوایانکردووە پێشکەشی بۆ کتێبەکەیان بنووسم ئەوە گەورەترین شانازی ژیانی منە، سوپاس بۆ پەروەرین ئێستا نووسینی پێشەکیکی کتێب تر لەبەردەستمدایە ئومێدەوارم بتوانم خزمەتێک بە کتێبخانەی کوردی بکەم.