وێنەیەک هێندەی هەزار وشە دەدوێ
مەردان کوڵەجۆیی:
لێرەدا لەسەر ئەو وێنەیەی سوپاسی داگیرکەری تورکیا لە سەر خاکی باشوری وڵات، دووپرسیار خۆیان قێتدەکەنەوە: ئایا لە باشوری کوردستان لە پای چی و چۆن و بە چەند، مۆڵەت بەدانیان، یاخود بواری نیشتەجێکردنی مۆڵگەی داگیرکاری سەدان تانک و زرێپۆش و هەزاران سەربازی تورکیای فاشیت دراوەو، کێ داڵدەدراون؟!
ئایا مەبەست لەم لەشکرکێشییەی تورکانی مەغۆل، بەرەو باکوری باشوری کوردستان، بۆ شەڕی ئاپۆچیەکانی قەندیلە، یان پیلانگێڕییەکی شاراوەی لە پشتەوەیە؟!
ئەگەر مەبەست گریمانەی دوەم بێ، ئایا تانک و زریپۆش بە قەندیل دا هەڵدەکشێن؟! یاخود وڵامی پرسیارە بێوڵامەکە لای برادەرانی “خۆچەمێنە”؟!
ئەوەی تروسکاییەک شارەزایی لە سیاسەت و تاکتیکی سەربازیی و چەکدارییش نەبێ، بە دیتنی دیمەنی ئەو لەشکرکێشیەی ئەردۆغانیەکان، هێندەی هەزار شیکاری لۆی ڕون دەبێتەوە کە نیازی تورکە فشیستەکان تەنها بۆ شەڕی گەریلاکانی پەکەکە نیە، مەگەر کەواسورانی بەرلەشکری داگیرکەران، وڵامی ئەم شکۆ شکاندنەی خۆیان و خاک و گەلی کورد، بدەنەوە!