پەیامێک بۆ نێچیرڤان بارزانی و جێگرەکانی”هەرێمی عەرەبستانی” دەردە کوردایەتی
لەتیف فاتیح فەرەج:
خاڵۆزایەکم لە هەولێر کرێچی عەرەبێک بوو، عەرەبەکە لەخانویەک زیاتری هەیە، ئەمڕۆ کەم دێ هەیە لەکوردستان ماڵێ دوو ماڵ عەرەبی تیانەبێت، ئامارێکی نافەرمیم بیستوە تەنێ لەهەولێرو سلێمانی گوایە نۆسەد هەزار خێزانی عەرەب هەن، جا خودا دەزانێ لەدهۆک چەندن، کەم نوسینگەی خانو بەرەی سلێمانی و هەولێر هەیە پڕ نەبێت لەعەرەب، تەنانەت بۆ خۆپیشاندان و لافیتە هەڵگرتنیش ناچارین برای عەرەبی چاوڕەش بەرین، بابایەکی عەرەب لەسەر سەتیە دروستنەکراوەکەی سلێمانی بیست دۆنم زەوی تاپۆی هەیە، کەچی کوردێکی کەرکوکی ویستویەتی لەڕاپەڕین خانویەک بکڕێت وتویانە تۆ کارتی زانیاریت کەرکوکە نابێ، بۆ بەسرەو موسڵ و شوێنەکانی دیکە قەیدی نیە.
سایەق تەکسیەک پێی وتم کەم ڕۆژهەیە عەرەب نەبەم بۆ نوسینگەی خانوو زەوی، من هیچ ڕقێکم لەعەرەب نیە، لێ عەرەب و تورکیش سروشتێکیان هەیە لەکوێ دانیشتن بەموڵکی خۆیانی دەزانن، ئێستا ئەوەی لەبەردەم هەڕەشەی عەرەباندنایە کەرکوک و خانەقین نین، فریای شەقڵاوە کەون، ماوەیەک لەمەو بەر چوینە سەرچاوەی ئەحمەد ئاوا، لەەر عەرەب نەمانتوانی وێنەیەک بەدڵی خۆمان بگرین، ئەگەر ئێستاش ئەوە ئاسای بێت دەپازدە ساڵی تر ئاسای نیە، ئەوانەی چل ساڵ لەمەوبەر هێنرانە کەرکوک بۆ گۆڕینی دیمۆگرافی و عەرەباندن، ئێستا خۆیان بە کەرکوکی ڕاستی دەزانن و هێزیش نیە بتوانێ لەسەرژمێری دادێ بێبەشیان بکات.
کێشەی ئەم عەرەباندنەی ئەمجارە ئەوەیە دەسەڵاتی کوردی خۆی ڕێگە خۆشکەرە، بڕو بیانوشی بۆ ئەوە هەیە، هەرێمی کوردستان دەوڵەت نیە تا هاتنی ئەو ڕوبارە خەڵکە کاریگەری نەبێت، لەندەن یەک ئینگلیزیشی تیانەمێنێ هەر پایتەختی بەریتانیەکانە، هەمووهلسنکی ببن بەسۆمالی هلسنکی هەر پایتەخی فنلەندیەکانە، بەڵام ئەمە بۆ کوردستان شتێکی ترە.
حکومەت دەبێت بۆ ئەم عەرەباندنە پلانی هەبێت لانی کەم پەیماننامەی ئەوەی کە لەئارامبوونەوەو گۆڕانکاریدا بگەڕێنەوە شوێنی خۆیان، گەرچی ئەگەر هەیە لەبیست ساڵی ئایندەدا بیانوی گەرم بوون و وشکەساڵی و بەبیابان بوون ژمارەی عەرەب لەکوردستان نزیکی یەکسان بوون بکاتەوە لەگەڵ کورد، ئەگەر زیاتری نەکات.
تێبینیەکی گچکە: ئەرێ لەسەر کوشتنی کوردی بەلەنگاز لەئەستەنبوڵ قونسڵی تورکیاتان بانگ کرد یان کوردی وتن حەرامە.