دوولایەنی سیاسی بەشداری هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ناکەن، بەڵام داوا لە هاوڵاتیان دەکەن بڕۆن بۆ سەر سنوقەکانی دەنگدان و دەنگ بدەن

پ

دەقی ئەو ڕاگەیاندراوەی کە کۆپییەکی  بۆ پێشەنگ پرێس هاویتۆو :

ڕونکردنەوەیەک دەربارەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان : ِ

جەماوەری ستەملێکراوی کوردستان

  خەمخۆرانی گەلی کوردستان

 ئێمە لە (جوڵانەوەی پێشەنگ و بزوتنەوەی نوێبوون،)  وەکو دوو لایەنی ئۆپۆزسوێن هەمیشە لەبەرەی خەلکی کوردستان و مافخوراوانداین و لە پێناو بەرژەونەدنی گەلەکەماندا بەردەوام بەڕووی ئەم دەسەڵاتدا وەستاوینەتەوە کە بە زەبری چەک و چاوسورکردنەوە لە خەڵک، یاخود بە پارە، دەستی گرتووە بە سەر حوکمڕانی کوردستانداو ڕۆژ بە ڕۆژ تادێت زیاتر ڕوو لە شکستخواردوویی دەکات.

دەنگدەرانی بەرێز:

لێڕا (وەکو پێشەنگ و نوێنبوون) ڕادەگەینین کە نە لیستیمان هەیە و نە بە لیستی هاوبەش لە گەڵ هیچ لایەنێکی دیکەدا بەشداری لە پرۆسەیەکدا دەکەین کە لە سەربنەمای بەرژەوەندی هاوڵاتیان نەبێ، بەڵام داوا لە گشت  کوردستانیان و ئەندامان و لایەنگرامان و دۆستانەکانمان دەکەین بە گروتینەوە بەشداری پرۆسەی هەڵبژاردن بکەن و جگە لە لیستەکانی دەسەڵات و پاشکۆکانیان، ئازادبن  دەنگ بدەن بە چ لیست و کاندیدێک کە بە شایستە دەزانن، وەلێ ئەگەر کەسی شایستەتان شک نەبرد، ئەوا دەنگەکانتان پوچەڵبکەنەوە.

دەنگدەرانی هێژا

لێرەدا بەپێویستی دەزانین پێتان ڕابگەیەنین کە بەهیچ شێوەیەک کەس نازانێت کێ دەنگی بە کێ داوە، چونکە رێو شوێنی توندوتۆڵ بۆ ئەم مەبەستە لە لایەن کۆمسیونەوە گیراوەتە بەر.

سەرکەوتن بۆ ئیرادەی گەلی کوردستان

نەمری و سەربەرزی بۆ شەهیدانی گەلی کوردستان

جۆلانەوەی پێشەنگ

بزوتنەوەی نوێبوونی کوردستان

– تێبینی: بۆ دەزگای راگەیاندن و پەیچەکان، بۆ بڵاوکردنەوە