سەرژمێری و دوو سەرنج

پ
لەتیف فاتیح فەرەج:
لە دوو مانگی ڕابردوودا زۆرترین بابەت و هەروەها دیدام لەسەر سەرژمێری و مەترسیەکانی کردووە، پێدەچێت هیچ چارەسەرێک نەدۆزرابێتەوە.
قسە لە سەر کەرکوک و ناوچە دابڕێنراوەکانە، هەڵبەت ئەم سەرژمێریە لەتەک مادەی ۱٤۰ی دەستوردا بەریەککەوتن دروست دەکات و ناجۆرە، بۆیە لەوناوچانە کێشەیەکی گەورە بەدووی خۆیدا دێنێت.
چارەسەر ئەوەیە یان هەموو کەرکوکیەک لە ئەوروپاو شارەکانی هەرێم بخرێتە نێو چوار چێوەی کەرکوکەوەو دواتر لە شوێنەکانی تر حساب نەکرێت، ئەگەر ئەمەش ئەستەمە پێویستە کەلارو چەمچەماڵ، خورماتو و، کفری وەک بەشێک لەچارەسەر لەسەر کەرکوک دابنرێن.
ئایە خاوەنەکانی قودس و دڵ و بەرپرسانی کوردی بەغداو هەرێم دەتوانن ئەوە بکەن؟
نازانم بیرو ڕای حامی الدستور چیە؟