هاكان فیدان و ئه‌وانی تر

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج:
پێش ئه‌وه‌ی هیچ له سه‌ر هاكان فیدان بڵێم ده‌مه‌وێت قسه له‌و گیانی فاشیه‌ته‌ی توركیا بكه‌م، كه هاوڕێیه‌كی تاراوگه نشینم ناوی ناوه چێژبینین له فاشیزمی، هیچ ده‌سه‌ڵات وته‌نانه‌ت نه‌ته‌وه‌یه‌كیش به ده‌ركردنی كه‌سه جوان و چه‌په‌كان لێی هێنده‌ی تورك چێژ له فاشیزم نابینن، به‌تایبه‌ت ده‌بارانبه‌ر كورد،سه‌یره ئه‌م گیانه فاشیه ئیسلامی و عه‌لمانی خوێنه‌وارو نه‌خوێنه‌وار ژن و پیاو گه‌نج و پیر وه‌ك یه‌ك چێژی لێده‌بینن، ته‌نانه‌ت ئه‌و زۆڵه كورد‌و جاشانه‌ش كه ده‌بنه ئه‌ندامی جه‌هه‌په‌و مه‌هه‌په‌و ئاكه‌په‌و حیزبه توركیه‌كان هه‌مان بیركردنه‌وه‌یان هه‌یه، به ده‌ر له‌وه‌ی كه حزبی جاشیش هه‌یه یانی حزب هه‌یه به قولی خۆیان حزبێكی كوردیه لێ له بنه‌ڕه‌تا جاش و به كرێگیراوی ده‌وڵه‌ته نمونه هودا پار، ئه‌م بابه‌تی چێش بینین له فاشیزمیه‌م هه‌ر بۆ ئه‌وه هێنایه‌وه كه خودی بابه‌ته‌كه گرێبده‌م به هاكان فیدانه‌وه.
زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان باس له كورد بوونی هاكان فیدان ده‌كه‌ن ، چ كوردبونێك كوردبوونی نێو كاڵای فاشیزمی تورك ئه‌وه‌ی لیپه له ناشرینی و بێئاكاریكه ڕه‌نگه هه‌ر ئێشیان پێنه‌ماتوڕی ده‌نه ده‌ره‌وه، هاكان دنیای بێكوردی ده‌وێت ئه‌مه‌ش ئه‌و په‌ڕی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌یه له ریشه‌ی خۆی ، ئه‌و نایه‌ت بڵێت دنیای بێكوردم ده‌وێت دێت ده‌ڵێت ناكرێت له سوریای ئاینده یه‌په‌گه‌و كورد هه‌بن هه‌ڵبه‌ت له هه‌نگاوی یه‌كه‌مدا مه‌به‌ستی كوردی به ناموسه ، لێ دواتر كوردی بێشه‌ره‌فیش ده‌ڵێت هه‌مان نمونه‌ی كه‌مال ئه‌تاتورك و حه‌سه‌ن خه‌یری” هه‌رچه‌ند له راستیدا حه‌سه‌ن خه‌یری جاشێكی جوامێر بوو به‌وه‌ی له دوا جاردا نه‌فره‌تی له خۆی كرد” یان لانی كه‌می زۆر له هاكان فیدان به شه‌ره‌فتر بوو.
په‌روه‌رده‌ی فاشیانه دڕنده دروست ده‌كات، توركیا نه‌ك ئه‌م سه‌رده‌می كۆماریه له سه‌رده‌می عوسمانیه‌وه فاشیزم به‌رهه‌م دێنێت ، توركیا گه‌وره ترین كارخانه‌ی به‌رهه‌مهێنانی فاشیزمه له دنیادا، به راده‌یه‌ك ڕقیان له‌و توركانه‌شه كه فاشی نین من ئه‌مه‌م به خۆم بینیوه هاوڕێكی چه‌پی تورك ماوه‌یه‌ك براده‌رم بوو ئه‌و له داخوازیكارانی ئاشتی بوو هه‌میشه ده‌یگوت نا بۆ كوشتن، حكومه‌تی ئاكه‌په گرتیان چه‌ند ساڵێكه هیچ هه‌واڵ و سۆراغی نازانم ئه‌م هاوڕێیه وێڕای چه‌پێتیه‌كه‌ی خۆی به تورك ده‌زانی و شیعر‌و ئه‌ده‌بیات و ئاوه‌زی توركی له ناخیا بوو، به‌ڵام فاشی نه‌بوو، كه‌واته نابێت ئه‌وه تورك بَت ئێستا هاكان توركه‌چونكه‌ئه‌و نوێنه‌رایه‌تی فاشیزم ده‌كات.
ئه‌وه‌ی بۆ من جێَی سه‌رسوڕمانه ئه‌وه چیه واده‌كات ئه‌نه‌كه‌سه كه خۆیان به كورد ده‌زانن كه‌چی له ژێر په‌رچه‌می ئه‌م بیركردنه‌وه‌ی هاكان فیدانا دێن باسی كوردایه‌تی درۆزنه ده‌كه‌ن، ئاخر شتێك نیه به ناوی كوردایه‌تی له ژێر ئاڵای توركیادا ئه‌وه‌ی كوردایه‌تیه له‌وێ له شه‌ڕی ده‌سته‌و یه‌خه‌دایه بۆ پاراستنی شوناس هه‌ر ئه‌وه‌ی پێشتر هه‌ده‌پ و ئێستا ده‌مپارتی ده‌یكه‌ن، كه له‌وێدا توركی به‌شه‌ره‌فیش هه‌ن ، توركی دژه فاشیزم ، له‌وه‌ش به ئازار تر قسه‌ی هه‌ندێك سه‌ركرده‌و به حساب سیاسی باشوره نمونه‌ی ئه‌و قسانه‌ی به‌ڕێز عیرفان عه‌بدولعه‌زیز كه نایه‌وێت فاشیزمی تورك ببینێت و دێت به بۆ چونی خۆی ده‌یه‌وێت ئامۆژگاری قه‌ندیل و ڕۆژئاوا بكات ، هه‌ڵبه‌ت باسی نێوه‌ند گیریش ده‌كات له كاتێكا خودی قسه‌كانی فرشیان به نێوه‌ند گیریه‌وه نیه‌و خزمه‌تن به بیركردنه‌وه‌ی فاشیانه‌ی هاكان فیدان.
ئێستا هاكان فیدان گه‌یشتوه‌ته ئه‌و ڕاستیه‌ی وێڕای بوونی ناتۆ له ناو توركیا‌و به‌رژه‌وه‌ندی توركیا‌و ده‌سه‌ڵاتداره مشه‌خۆره‌كانی دنیا لێ گه‌لی كورد له بار‌و دۆخێكی جیاوازدایه‌و خه‌ریكه خۆری هه‌قیقی هه‌ڵبێت ، ئه‌و له‌مه وه‌ك جاشه كوردێك هه‌تره‌شی چووه بۆیه ده‌یه‌وێت هه‌رچۆن بێت به‌ر به‌و هه‌ڵهاتنی خۆره بگرێت، نزیكبوونه‌وه له ئامانج گه‌رچی باجی زۆری بۆ دراوه‌و ئێستاش باجی زۆری ده‌وێت، به‌ڵام زیڕه‌ی به هاكان و ئه‌و گیانه فاشیزمیه كردوه كه هه‌رده‌بێت به چۆكدا بێت له به‌رده‌م ئیراده‌ی مرۆڤی كوردا.