گوندی قامیشان بۆردومان کرا

پ

فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆ جاری دووەم قەزای ماوەت بۆردومان دەکەن، بێجگە لە دڵەڕاوکی و ترس زیانێکی زۆری مادی بە ناوچەکە گەیاندووە.

کامەران حەسەن قایمقامی ماوەت ڕایگەیاند بەهۆی بۆردومانکەوە ڕەزو و باخ و پاوانی ناوچەکە ئاگری گرتووە و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە سەرقاڵی کوژاندنەوەین.

تا ئێستا بە وردی زەرەر و زیانی بۆردومانەکە نازانرێت، بەڵام هاوڵاتیان وێنە و ڤیدیۆی ناوچەکەیان بڵاوکردۆتەوە و ترسیان هەیە لە دوبارەبونەوەی بۆردومانەکە چونکە ناوچەکانی ئەو دەڤەرە وەکو سەیرانگایەک هاوڵاتیانی سنوورەکە سەردانی دەکەن.

ئەمەش لەکاتێکدایە ماوەیەک لەمەوبەریش فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا سەیرانگای کونە ماسیان لە شارباژێڕ بۆردومانکرد و لە ئاکامدا دوو هاوڵاتی کوژران و چەند هاوڵاتیەکی دیکەش برینداربوون.