عێراق بەرزترین ڕێژەی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمار دەکات

پ

وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لەماوەی 24 كاژێری رابردوودا 3000و 461 تووشبووی نوێی كۆرۆنا دەستنیشانكراون و 75 تووشبووش گیانیان لەدەستداوە لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە نەخۆشی کۆرۆنا.

ئه‌مڕۆ هەینی وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند لە 24 كاژێری رابردوودا 17 هەزار و 517 پشكنینی تایبەت بە كۆرۆنا ئەنجامدراوە.

هەرەوها لە ئەنجامی پشكنینی سێ هەزار و 461 كەسیان پۆزەتیڤ بوون، كە بەپێی پارێزگاكان بەمشێوەیەی لای خوارەوە:

بەغدای پایتەخت 765
نەجەف139
بەسرە 418
كەربەلا 252
هەولێر244
كەركوك78
بابل115
نەینەوا297
سەڵاحەدین53
دیالە 68
دهۆك 92
میسان126
دیوانیە 117
سلێمانی 171
واست: 152
زیقار: 114
ئەنبار65
موسەنا109.

هەر بەپێی ئامارەكە، دوو هەزار و 583 تووشبووی دیكەش چاكبوونەتەوە لە ماوەی دوو هەفتەی ڕابردوودا.

هەر لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا، دوو هەزار و 172 توشبوو نەخۆشییەکەیان پەڕاندووە، ژمارەى گشتیی چاکبووانیش گەیشتووەتە 103 هەزار و 197 حاڵەت و ژمارەی گیان لە دەست دانیش گەیشتووەتە پێنج هەزار و 236 حاڵەت.