ئەمەریکا هێرشی ئەلیکترونی کردۆتە سەر ئێران

پ

بە فەرمانێکی نهێنی لەساڵی 2018 دوناڵد ترامپ، سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکان، داوای کردووە دەزگاى هەواڵگری وڵاتەکەی سیخوڕی بکاتە سەر کاربەدەستانی رژێمى ئێران.

ئاژانسی یاهو نیوزی ئەمەریکی لەو بارەیە دەڵێت “بە فەرمانێکی تایبەت ترامپ دەزگای هەواڵگری “CIA” بە شێوازێکی سەربەخۆ هێرشی سیبرانی،  دژی پێگە و دامەزراوە هەستیارەکانی ئێران ئەنجامبدەن”.

هاوکات بەرپرسێکی پێشووی دەزگاکە ئاماژەی بەوە کردووە “به بێ گەڕانەوە بۆ ڕێگەپێدانی کۆشکی سپی سەرجەم چالاکییەکانمان ئەنجامداوە دژی ، ئێران، ڕوسیا، چین و کۆریایی باشوور “.

ئەمەش لەکاتێکدایە لەماوەی ڕابردوودا چەندین کەسایەتی سیاسی و بە ناوبانگی ئێران و ئەمەریکا دووچاری هێرشی ئەلیکترۆنی نەناسراو بوونەتەوە.