وەزارەتی تەندروستی نرخی نەخۆشخانە ئەهلییەکان کەم دەکاتەوە

پ

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕونکردەوە لەبارەی دیاریکردنی نرخی مانەوەی توشبوانی کۆرۆنا لە نەخۆشخانە ئەهلیەکان دەدات و دەڵێت، لە بەر بارودۆخی خراپی هاوڵاتیان چاودێری سەرجەم ناوەندە تەندروستییەکان دەکەین.

د.محەمەد خۆشناو وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی لە ڕونکردنەوەیەکدا ڕایگەیاند، “هاوڵاتیان دڵنیا دەکەینەوە کەوا نرخەکانی چارەسەری بەهۆی نەخۆشی کۆرۆنا و باروگوزەرانی خراپی هاوڵاتیانەوە، بەڕێژەی ٤٠ بۆ ٥٠٪ کەمکراوەتەوە لە سەرجەم نەخۆشخانە پەهلییەکاندا.

ناوبراو وتیشی، تیمەکانی پشکنین بەدواداچوونی ڕۆژانە دەکەن و وەزارەتەکەمان بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی نرخەکان و رێگانادرێت بە زیادەرۆیی و سەرپێچی ئەنجامبدرێت بە رامبەر بە هاوڵاتیان.

ئەم ڕوونکردنەوەش لە کاتێکدایە چەند وێنەیەک بڵاوبونەتەوە لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکاندا کە ئاماژە بە زۆری نرخی کرێی مانەوەی نەخۆش دەکات لە نەخۆشخانە تایبەتەکاندا.