ئەردەن دژایەتى هەنگاوێکى ئیسرائیل دەکات

شانەشینی ئەردەن ئیدانەى بڕیاری دەسەڵاتدارێتى ئیسرائیل ، لەدروستکردنی مەسعەدێک بەشێک لەشاروچکە کۆنەکەى قودسی رۆژهەڵات بەدیواری بەراقی ئایینى دەکات.
زەیفەڵلا فایز، گووتەبێژى وەزارەتى دەرەوەى حکومەتى عەممان رایگەیاند ” وڵاتەکەى هەموو رێکارە تاکلایەنەى ئیسرائیل لەقودسی رۆژهەڵاتی داگیر کراو ڕەتدەکاتەوە، بەتایبەت لەشاروچکە کۆنەکەى نزیک مزگەوتی ئەقسا”.
هیماى بەوەشکردووە ” ئەو پرۆژەیە سروشتى شاروچکە کۆنەکەو، ناسنامە عەرەبیەکەى دەگۆرێت و، پێچەوانەى یاساى نێودەوڵەتى و، بڕیارەکانى رێکخراوى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ پەروەردەو، زانست و کلتوورە”.
فایز جەختی لەوەکردەوە ” پێویستە ئیسرائیل بەپێی یاسای نێودەوڵەتى کەپێی وایە قودسی رۆژهەڵات لەدواى ١٩٦٧ زەوی داگیر کراوە، دەبێت پابەندی ئەو بڕیارە بێت، کە یاساى نێودەوڵەتى و یاساى مرۆیی نێودەوڵەتى تێدا جێبەجێ دەکرێت و، دەست بۆ ناسنامەى ئەو شاروچکە کۆنەیە نەبات، یاخود گۆرینى دیموگرافی ئەنجامبدات”.
دووپاتیکردەوە وڵاتەکەى لەگەل فەلەستینیەکان لەنێو یونسکۆ جموجۆڵەکانیان چڕ دەکەنەوە بۆ بەرەنگاربوونەوەى ئەو هەنگاوەى تەل ئەبیب.