ئیسرائیل باڵێۆزخانە لە بەحرێن دەکاتەوە
ئیسرائیل بە فەرمی داوای کردنەوەی باڵۆزخانە دەکات لە بەحرێن
گابی ئاشکینزای ، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل ، بە فەرمی داواکارییەکی پێشکەش بە عەبدولەتیف زەیانی ، وەزیری دەرەوەی بەحرێن کرد ، بە کردنەوەی باڵێۆزخانەی ئیسرائیل لەو وڵاتە .
داواکاری کردنەوەی باڵێۆزخانەی ئیسرائیلی لە بەحرێن ، دوای ئەوە دێت یەکشەممەی ڕابردوو ، هەردوو وڵات ڕێککەوتنامەی دیبلۆماسییان لە شاری مەنامە واژۆکرد .
هاوتەریب بە واژۆکردنی ڕێککەوتننامەی دیپلۆماسی نێوان هەردوو وڵات ، وەزیرانی دەرەوەی بەحرێن و ئیسرائیل ، چەند یاداشتێکی لێکتێگەیشتنیشیان واژۆکرد وەکو ، هەڵگرتنی ڤیزای تایبەت و گشتی سەر پاسەپۆرتی هەردوو وڵات