ئەردەن سوپا دەنێرێتە ناو شارەکان
بەڕێوەبەری شانەی بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ئەردەن ڕایگەیاند ، لە شەوی پێنج شەممەوە ، سوپای بە نێو شارەکانی ئەردەن بڵاوەی پێدەکرێت .
عەمید مازن فەراینە ، بەڕێوەبەری شانەی بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا لە ئەردەن ڕایگەیاند ، بەهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبووان ، لە شەوی پێنج شەممەوە بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر ، سوپا بە نێو شارەکانی ئەردەن دا بڵاوەی پێدەکرێت و ئەم ڕێکارەش بۆ جێ بەجێ قەدەغەی هاتووچۆیە و ڕێگری کردنە لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە لەو وڵاتەدا و لە هەفتەکانی ئایندەدا ڕاگەیاندنی قەدەغەی هاتووچۆش بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر ، دووبارە دەبێتەوە .
وەزیری تەندروستی ئەردەن ڕایگەیاند ، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ، ١٢ هاوڵاتی ئەو وڵاتە بە پەتاکە گیانیان لەدەستداوە و ١٥٣٧ حاڵەتی نوێی تووشبوونیش تۆمارکراوە و وەزارەت بەردەوام هۆشداری دەدایە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە بۆ بەستنی ماسک و دەستکێش و جێ بەجێ کردنی دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و دروست نەکردنی قەرەباڵغی .
ژمارەی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا لەسەرەتای سەرهەڵدانییەوە ، زیاتر لە ١٩ هەزار تووشبووی تۆمارکردووە و لەو ژمارەیەش ٥،٣٨٦ کەس لە پەتاکە چاکبوونەتەوە و ١٢٢ هاوڵاتیش بەهۆی پەتاکەوە گیانیان لە دەستداوە .