کازمی دەسەڵاتەکانی خراپ بەکاردەهێنێت
تا دێت حەشدی شەعبی دەسەڵاتەکانی زیاتر دەبێت و ڕەخنەی توندیش ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکرێت.
ساڵەح موتڵەگ سەرۆکی بەرەی دیالۆگی نیشتمانی ڕەخنەی توند لە موستەفا کازمی دەگرێت، لە دیمانەیەکدا بە ڕادیۆ سەوای ڕاگەیاند، “پلانی هەڵەی سەرۆک وەزیرانی عێراق کاریگەری هەبووە لە سەر کۆنتڕۆڵنەکردنەەی چەک لە دەستی میلیشیاکانی حەشدی شەعبییەوە، دەسەڵاتەکانیشی نادروست بەکارهێناوە”.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشکرد گومانیان هەیە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بە هۆی بڵاوبوونەوەی گروپە چەکدارەکان و کۆنتڕۆڵنەکردنەوەی چەک لە لایەن حکومەتی عێراقەوە.
وتیشی، “گەر هەڵبژاردنیش بکرێت گومانم هەیە سەرکەوتووبێت، ئەگەری زۆرە بە هۆی بەکارهێنانی چەک و هەڕەشەوە هاوڵاتیان دووربخەنەوە لە ناوەندەکانی هەڵبژاردن و بەشداری نەکەن”.
موتڵەگ ڕەخنەی توندیشی لە ڕێککەوتنامە 20 ملیارییەکەی کازمیش گرتووە کە لەگەڵ ئێراندا واژۆی کردووە و بە زیان ناویبردووە بۆ کەرتی کشتوکاڵ و پیشاسازی عێراق.