ئەمەریکا و فەرەنسا و کۆمەلگەی نێو دەولەتی دەستی لوبنان دەگرنەوە

پ

هەندێ سەرچاوەی فەرمی لە بەیروت پشتڕاستیان کردەوە کەوا ئەو کۆنگرە نێودەوڵەتییەی دوێنێ یەکشەممە لە پاریس بەسترا بە بانگهێشتی سەرۆکی فەرەنسا ئیمانوێل ماکرۆن بووە بۆ پاڵشتی کردن لە لوبنان بووە لەو کاولکارییەی لە ئەنجامی تەقینەوەکان لە بەیروت ڕوویاندا.
سەرۆکی فەرەنسا پاڵپشتییەکی بەهێزی ویلایەتە یەکگرتووەکان و ڤاتیکان و نەتەوەیەکگرتووەکانی هەیە بۆ فریاکەوتنی لوبنان لە دوا ساتەکانی تێکچوونی بارودۆخی ئەو ووڵاتە و ڕێگری کردن لە داڕوخانی و ئامادەکاری بکرێت بۆ ئەوەی لە ململانێ هەرێمایەتییەکان دووربخرێتەوە .
ئەو سەرچاوانە بە رۆژنامەی ( شەرقول ئەوسەت) یان راگەیاندووە کە کۆمەلگەی نێو دەوڵەتی هەموو هەولەکانی چرکردووەتەوە بۆ بێلایەن کردنی لوبنان و گەراندنەوەی بۆ نێوە سەرنج و گرنگیدانە نێودەوڵەتییەکان.
هەروەها سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە سووڕبوونی نێو دەولەتی لەسەر دووبارە گەراندنەوەی ژیان و ئاوەدانی بۆ لوبنان لەگەل ئەوەی کە درەنگ وەختیشە بەلام هیشتا دەتوانرێت لوبنان بگێردرێتەوە نێو نەخشە و گرنگی دانی ووڵاتان و پێشیان وایە کە کاتی ئەوە نەماوە لوبنان لەنێو لیستی چاوەروانییەکان بهێڵدرێتەوە و باشترە ئەمرۆ بەر لە سبەی هەڵسێندرێتەوە ئەمەش بۆ خۆی دەبێتە ڕێگرییەکی بەهێز لەو لایەنانەی کە هاوسۆزی ئێران تاکو ڕێگە نەدەن ئێران و هاوئاوزەکانی ئەو بۆشاییە پڕبکەنەوە.
هەروەها تیشک خراوەتە سەر ئەوەی کە سەرۆکی فەرەنسا ئێستا پاڵپشتییەکی بەهێزی ویلایەتە یەکگرتووەکان و نەتەوە یەکگرتووەکان و ڤاتیکان و کۆمەلگەی نێو دەولەتی هەیە تاکو لەسەر کاغەزی سپی بتوانێت دووبارە نەخشەی لوبنان دابڕێژێتەوە و لەگەل ئەوەی ئێستا بەشێک لە وولاتە عەرەبییەکان هەمان بۆچوونی فەرەنسا و ووڵاتانی پاڵپشتیکاری پلانی فەرەنسایان هەیە سەبارەت بە لوبنان و بەخێرایی بۆچوونیان گۆراوە دوا بەدوای ئەو بوومەلەرزەیەی کە ئەو وولاتەی هەژاند .
هەروەها ئەوەش خراوەتە ڕوو کە ماکرۆن ، بەربەستی لەپێشە تاکو پلانەکەی مایەی گرنگی پێدان بێت و رەواجی هەبێت لەگەل ئەوەی کە خۆپیشاندانەکانی ئەمدواییە هیوای گەراندەوە بۆ دەستپێشخەری سەبارەت بە هەڵبژاردنی پێش وەختە و رەتی دەکاتەوە کەوا گشتاندن بۆ ئەو فەرمانرەوایانەی ئێستا بکرێت یان بگۆردرێت بەو ئۆپۆزسیۆنە لاسایی کەرەوەی ئێستا کە لەو وولاتە هەیە و بۆ ئەم مەبەستە واشنتۆنیش پاڵپشتی ئەو بیرۆکەیەیە بۆ ئەم مەبەستەش واشنتۆن یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا ( دێڤید هێڵ )ی ڕاسپاردووە کە یەکیکە لە پسپۆرە گرنگ و شارەزا بە بارودۆخی لوبنانی راسپاردووە بۆ کەیسی لوبنان

حکومەتی کاتی 
هەندێ سەرچاوەی پەرلەمانی لە لوبنان تیشکیان خستووەتە سەر ئەوەی هەبوونی حکومەتی کاتی ڕاگوزەر بژاردەیەکی باشە چونکە ئەوەی ئێستا لەلایەن گەلەوە کەویندراوە و سەرەرای هاوکاری و کۆمەکە نێودەولەتییەکان و گفتوگۆ و پەیوەندییە سەربازی و دیپلۆماسییەکان هێشتا ( میشێل عۆن ) سەرۆکی ئەو وولاتە ناتوانێت بارودۆخەکە رزگاربکات و هەرکەسیکیش پێی وابێت کە هێشتا توانای ئەوە ماوە کەوا هیوایەک بگەرینێتەوە بۆ ئەم دۆخەی ئێستا ” هەڵەن” و سەردەمی هێز بەسەرچووە و کەسیش ناتوانێت ئەو ئابلۆقە سیاسییە لەسەر لوبنان هەلبگریت .
هەروەها سەرچاوە پەرلەمانییەکان ئاماژە بەوە دەکەن مەرجی هەلبژاردنێکی پێش وەختە بریتییە لەوەی پەرلەمانی ئەو وولاتت خۆی هەلبوەشێنێتەوە یان ئەوەتا نیوە ئەندامانی دەست لەکاربکێشنەوە وەک ئەوەی ئەو پێنج ئەندام پەرلەمانتارەی کردییان . بەلام دەبێت پێش وەختە یاساییەکی نوێ بۆ هەلبژاردنێکی پاک و بێگەرد دابرێژرێت .
بۆیە لە ئێستادا ناتوانرێت کۆنترۆلی ئەو سوپرایزە یەک لەدوای یەکانە بکرێن کە دەرهاویشتەی تەقینەوەکان روودەدەن لە شەقام و ئەمەش کاریگەری دەبێت لەسەر شەقامی مەسیحییەکان و بەتایبەتتر لەسەر رەوتی نیشتیمانی سەربەخۆ بە سەرۆکایەتی جوبران باسیل کە خەریکە پاشەکشە دەکات لە بەرگری کردن لە دامەزرێنەری رەوتەکەی لەلایەن عیماد عۆنەوە و بەپێی سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان رەوتی نیشتیمانی سەربەخۆ دووچاری کێشەی ناوخۆی بووەتەوە دوای ئەوەی کە عیماد عۆن بێ هیوا بووە لە گرتنەوە دەستی جلەوی شەقام و ئەو هێزەی جارانی نەماوە کە گەیاندی بە سەرۆکایەتی کۆمار ئەمەش وێڕای ئەو هێرشانەی کە مەسیحییەکان لە خۆپیشاندانە تازەکان ڕووبەڕووی بوونەتەوە لەلایەکی ترەوە دەست لەکارکێشانەوەی ژمارەیەک ئەندام پەرلەمانی پارتی ( کەتائیب ) بەسەرۆکایەتی سامی جەمیل ڕێگەخۆشکەرن بۆ دووبارە نوێکردنەوەی بەڵێن لەگەل شەقامی مەسیحی و لە ئێستادا کەوتووەتە ململانێ لەگەل پارتی ( هێزە لوبنانییەکان ) لە ساتەوەختی وونبوونی پارتی ( رەوتی نیشتیمانی سەربەخۆ ) و پرکردنەوەی ئەو بۆشاییەی کە پارتی ناوبراو لە شەقام دروستی کردووە و ئەمەش پاڵی بە سەمیر جەعجەعەوە ناوە کە دەست بە ئەندام پەرلەمانەکانی بکێشێتەوە لەکاتێکدا ئەگەر دڵنیابوو ئەنجامدانی هەلبژاردنی پێشوەختە لەسەر کلۆی ئاگرە لەکاتێکدا پەرلەمانتارەکانی رەوتی ( داهاتوو ) و پارتی ( چاوپێکەوتنی لوبنانی) هەندێکیان یان زۆربەیان لەگەل دەست لەکارکێشانەوە نین ئەگەر بێت و ڕێککەوتن نەکرێت لەسەر ئەنجام دانی هەلبژاردنێکی پێش وەختە کە دواتر دەست لەکارکێشانەوەکانیان ئەنجامێکی دڵخۆشکەری نابێت
بۆیە ( حیزبوڵا) لە ئێستادا چاودێری ئەو هەڵکشانە سیاسییە دەکات کە خۆی دەبینێتەوە لە رێکخستنەوەی شەقامی مەسیحی و رەوتەکانی چونکە میشێل عۆن ناتوانێت دووبارە پارێزگاری لە شەقامی مەسیحییەکان بکات و ( حیزبوڵا) ی هاوپەیمانی سەرۆک کۆمار لەبەردەمی بژاردەی سەخت دایە لەوەی کە ئایا دەتوانێت پاڵپشتی بکات و دووبارە بە شەقام ئاشتی بکاتەوە یان نا ؟ یان دووبارە پێداچوونەوە بە هاوپەیمانێتییەکەی لەگەل سەرۆک دەکات تاکو نەکەوێتە بەر چاوی گرژی شەقامی مەسیحی
بۆیە (حیزبوڵا ) ناچار دەبێت ئاور بداتەوە لەو گۆرانکاری و پێشهاتە تازانەی کە لە شەقامی مەسیحییەکان ڕوودەدەن تاکو پارێزراوبێت لە بەریەک کەوتن لەگەل شەقامی مەسیحی و بتوانێت دەرچەیەك بدۆزێتەوە تا گرنگی زیاتر بە شەقامی مەسیحییەکان بدات و بیانگێڕێتەوە بۆ باوەشی رەوتی شیعی و وادەخوازێت کە بە نەرمی هەلسوکەوت لەگەل بارودۆخەکە بکات تاکو وولات لە تەنگەژەوە بگوازێتەوە بۆ دەرچوون لە رەوشەی تێیکەوتووە و بۆ ئەمەش وادەخوازێت کە پالپشتی سەرۆکی پەرلەمان ( نەبی بەری ) بکات کە لە ئێستادا وولاتانی عەرەبی و هەرێمی بە گرنگییەوە لێی دەروانن تاکو ببێتە ماڵێکی پارێزراو بۆی و بەو ئەگەری سەرکردایەتی حزب نەچێتە نێو قوماری دەست بەردارنەبوون لە میشێل عۆن و پالپشتی کردن کە لەئێستادا ” تەنهایە ” و ئەمەش وەکو دەستکەوتێك دەشکێتەوە لەبەرژەوەندی حەسان دیاب کە دەست لەکارکێشانەوەی حکومەتەکەی راگەیاند