ئەردۆگان دەیەوێت بە دۆزینەوەی گازی سروشتی جیهان فریوبدات

پ

ئەو گازە سروشتییەی ئەردۆگان باسی دەکات و بە مێژووی دۆزینەوەکەی وەسف دەکات فریو دانی جیهانە

دوای ئەوەی رۆژی چوارشەممەی ڕابردوو ، کە لە میدیاکانی تورکیاوە هەواڵی دۆزینەوەی گازی سروشتی دزەی پێکرا ، رەجەب تەیب ئەردۆگان ، سەرۆکی تورکیا رایگەیاند ، رۆژی هەینی هەواڵی خۆش دەبیستن بەوەی کە لە دەریای ڕەشدا بیری گازی سروشتییان دۆزیوەتەوە ، و ئەو گازەش بەشی ٢٠ ساڵی پێداویستی گازی سروشتی تورکیا پڕ دەکاتەوە ، بەڵام هەر زوو چاودێران و توێژەرەوان ڕەتیان کردەوە لە توانای تورکیادا بێت بتوانێت بەو ئاسانییە لە دەریای ڕەش ، گازی سروشتی لە ڕێگەی کەشتی ” فاتیح ” بۆ گەران و دۆزینەوەی نەوت و گاز ، بدۆزێتەوە.
بەپێی ئەوەی کە سەرچاوە تورکییەکان ئاماژەیان پێکرد ، ئەو گازە سروشتیەی دۆزراوەتەوە ، بڕەکەی ٢٦ ترلیۆن پێ چوار گۆشەیە ، یان ٨٠٠ ملیار مەتر چوارگۆشە بەڵام دوا بەدوای هەواڵەکە ، بێ هیوایی لێکەوتەوە .
هەرچەندە رەجەب تەیب ئەردۆگان ، سەرۆکی تورکیا دۆزینەوەی گازی سروشتی لە دەریای ڕەش راگەیاند ، بەڵام لیرەی تورکی بەڕێژەی ٠،٦ دابەزینی بەخۆیەوە بینی و بەجۆرێك ، ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکی بەرامبەر بە ٧،٣٤١٤ لیرەی تورکی بوو ، لەگەل دابەزینی لیرەی تورکی ، نیشاندەری بۆرسەی تورکیش بەرێژەی ١،٨ دابەزی و پشکی کۆمپانیاکانی ئەقسا و تەکریر تۆبراس و ئایغازیش ، دابەزینیان تۆمارکرد

چاودێران گومانیان لەو ژمارانە کرد کە ئەردۆگان ، بڵاوی کردنەوە ، بەتایبەتی کەشتی ( فاتیح ) بۆ هەڵکەندن و گەران بەدوای نەوت و گازدا ، لە کۆتایی مانگی تەمووزەوە ، خەریکی گەرانە بەدوای ئەو گازی سروشتییەی کە ١٠٠ میلی دەریای بەئاراستەی باکوری کەناری تورکیا ، لە رۆژئاوای دەریای رەش دایە .

پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن ، کە ئاسان نییە بەو شێوەیە لەماوەی یەك مانگدا ، زانیاری تەواوەتی لەو گازە سروشتیە بەدەست بهێنێرێت، بەتایبەتی لە یەك بیردا و هەروەها ئاماژە بەوەش دەکەن کە ئەگەر ئەردۆگان ، راست دەکات سەبارەی بەو ژمارەیەی ئاماژەی پێدەکات ، ئایا رێژەی هەڵەسەنگێندراوی بڕی گازەکەیە لە دەریای ڕەش، یان ئەو رێژەیەیە کە لە یەك بیردا دەتوانرێت ئەو بڕە دەربهێندرێت ؟

گەورە لێکۆلەرێکی بواری نەوت و گاز لە بانکی وود ئاند کۆمپەنی ، بۆ پێگەی ، بلومبێرگ ئاشکرای کرد ، ئایا ئەو گازە بڕی پێشبینیکراوە بۆ دەرهێنانی ؟ کە ئەمە ڕوون نییە جارێ ، یان ئەو بڕەی کە لە توانایاندایە ساڵانە ، بەرهەمی بهێنن ، ئەمەش مایەی ووتن نییە ،

ئەردۆگان لە ووتارێکی دا کە دۆزینەوەی گازی لە دەریای ڕەش بە ” مێژووی ” وەسف کرد رایگەیاند ، ئەوان زۆر ماندوو بوون لە گەڕان بە دوای ئەو گازە لە دەریا تا دۆزیانەوە ، و گەڕان و دۆزینەوەی ئەو گازەش ، تێچوویەکی زۆری لەسەر تورکیا دەبێت ، چونکە پێشووتریش ، کۆمپانیاکانی وەکو ، شێل و بی بی ، ١٠٠ بۆ ١٥٠ هەوڵی گەڕانیان ئەنجام داوە و شکستیان هێناوە و هیچ سەرچاوەیەکی ووزەیان لە ناوچەکە نەدۆزییەوە

ئەوەی جێگای گومانە ئەوەیە ، کە کۆمپانیای شێل ، سێیەم گەورەترین کۆمپانیاکانی گەڕان بەدوای ووزە و کۆمپانیای بی بی ، مەزنترین کۆمپانیای بواری پترۆکیمیاوی ، لە ١٠٠ هەوڵی گەڕان دا هیچیان نەدۆزیەوە ، چۆن کەشتییەکی تازە دروست بووی وەکو ” فاتیح ” بەو ئاسانییە لە ماوەی یەك مانگدا ، گازی سروستی لە دەریای ڕەش دا دەدۆزێتەوە؟

لەلایەکی ترەوە ، توێژەران و پسپۆران ، هۆشداری دەدەن کە دۆزینەوەی گاز لە دەریای ڕەش ، لانی کەم ١٠ ساڵی پێویستە بۆ ئەوەی زەمینەسازی بۆ بکرێت و لەگەڵ وەبەرهێنان تیایدا ، کە سەدان ملیار دۆلاری پێویستە بۆ بەرهەمهێنان و پاڵپشتی کردنی پرۆژەکە .
جۆن بۆلۆس ، سەرنووسەری پێگەی ئینێرجی ریپۆرتەرز دەڵێت ” ئەگەر بەراستی بیری گازی سروشتی لە ئارادا بێت ، ئەوا چەندین ساڵی پێویست دەبێت تاوەکو بگاتە قۆناغی بەرهەم هێنانی

هەروەها پسپۆران ئاماژە بەوە دەکەن دۆزینەوە و بەبازاڕکردنی ئەو گازەی پێش ئەوەی ئەردۆگان ، ئاماژەی پێ بکات بەوەی بڕەکەی ٨٠٠ ملیار مەتر چوارگۆشەیە ، تێچووەکەی ٢٠ بۆ ٣٠ ملیار دۆلار دەبێت.

تێچووی جیهانی :
کێلگەی ( تونە ١ )ی دۆزراوە ، ئەگەر لێی بڕوانیت ، تێچووەکەی زۆر دەبێت بەپێی ئەوەی کە ئایا چەند بیر لەو کێلگەیەدا هەیە ؟ لەگەڵ ئەوەی پێویستی بە کارگەی تایبەتی هەیە بۆ پاککردنەوەی ئەو گازە لە پیسی دوای دەرهێنانی ، و ڕاکێشانی چەندین تۆڕی بۆری بۆ گازەکە بەتایبەتی ئەگەر بیرەکە لە قوڵایی ٢١٠٠ کیلۆمەتری ژێر ئاودا بێت و هەروەها ١٤٠٠ کیلۆمەتر ، هەڵکەندنی بۆ بکرێت لەژێر دەریادا .

پسپۆران لە نرخی ئەو کێلگەی ( تونە١)ی تورکی کەمدەکەنەوە بەوەی کە خواستی جیهانی لەسەر گازی سروشتی نزمە وێڕای کەمبوونەوەی نرخە جیهانییەکە رۆژ لە دوای رۆژ .
لەلایەکی دیکەوە پسپۆران ئاماژە بەوەش دەکەن کە تورکیا ، ناتوانێت ئەو تێچووە زۆرەی گازی هاوردەکراوی رووسی و ئێرانی و قەتەری لەسەر خۆی کەمبکاتەوە کە بۆ چەندین ساڵ ، باری ئابووری تورکیا قورس دەکات و کورتهێنانی بەردەوام لە تەرازووی تورکیا بۆ چەندین ساڵ درێژەی دەبێت و ئەمەش دەبێتە هۆی داکەوتنی زیاتری لیرەی بەرامبەر دۆلاری ئەمەریکی بەجۆرێك ، پاڵ بە ئابووری تورکیاوە دەنێت بۆ نێو دۆڵێکی قوڵای داڕمانەوە.