دیار نییە کێ سەرۆکایەتی سەردانی وەفدی هەرێم بۆ بەغداد دەکات

پ

وەفدێکی حکەمەتی هەرێمی کوردستان بەم نزیکانە سەردانی بەغدا دەکات

بەشیر حەداد ، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئەمڕۆ هەینی ، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاندووە ، ” بەم نزیکانە وەفدێکی حکومەتی هەرێم ، سەردانی بەغدا دەکات ، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی بەشی هەرێم ، لەبوودجەی گشتی داهاتووی عێراق و سەردانەکە وەکو سەرەتایەك دەبێت بۆ گەیشتن بە لێكتێگەیشتن و ڕێککەوتنی هەردوولا ”

هەروەها بەشیر حەداد ، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت ،” نازانرێت ئەو وەفدەی سەردانی بەغدا دەکات بە سەرۆکایەتی ، مەسرور بارزانی ، سەرۆك وەزیران دەبێت یان ، بەڵام بە دڵنیاییەوە وەفدی حکومی دەبێت ”

لە ماوەکانی ڕابردوو ، چەند جارێك وەفدی هەرێم ، بە سەرۆکایەتی قوباد تاڵەبانی ، جێگری سەرۆك وەزیرانی حکومەتی هەرێم ، بە یاوەری ، وەزیرانی دارایی و پلاندانان و سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکە ، سەردانی بەغدایان کردووە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەردوو حکومەت ، بەڵام نەگەیشتنە هیچ ئەنجامێك