هەواڵی کوژرانی ئیسماعیل قائــانی بڵاوبووەوە
هەواڵی کوژرانی ئیسماعیل قائانی ، فەرماندەی سوپای قودسی ئێرانی ، تۆڕە کۆمەلایەتییەکانی تەنیوە ، ئەوەش کاتێك لە پارچە ڤیدیۆیەك دا دەردەکەوێت، سەردانی ماڵی حوسێن بورجەعفەری ، یاریدەدەری قاسم سولەیمانی ، فەرماندەی پێشووی سوپای قودس ، کە لەشاری بەغداد لەگەل ئەبو مەهدی موهەندیس ، جێگری فەرماندەی گشتی حەشدی شەعبی کرانە ئامانجی فرۆکەی بێ فرۆکەوانی ئەمەریکی و هەردووکیان کوژران.
دوێنێ ئیسماعیل قائانی ، فەرماندەی سوپای قودس ، لە باشووری شاری حەلەب بووە و پارچە ڤیدیۆ تۆمارکراوەکە پشتڕاستی دەکاتەوە ، ناوبراو لەو ناوچەیە بووبێت ، هەر دوێنێش، فرۆکەی ئیسرائیلی ، بۆردومانی ئەو ناوچەیەی کرد و ژمارەیەک کوژراو و برینداری لێکەوتەوە و گومان دەکرێت ، یەکێك لە کوژراوەکان ، ئیسماعیل قائانی بێت .
ئاژانسی میدیای ئێرانی ، ئاماژە بەوە دەکات پارچە ڤیدیۆکە بەتازەیی و دوای بۆردومانـی فرۆکەکانی ئیسرائیل، تۆمارکراوە و هەواڵی کوژرانی ناوبراویش رەتدەکاتەوە و رایدەگەیەنێت کە ئەو هەواڵانە دوورن لە ڕاستییەوە.
لە پارچە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ، قائانی سەرەخۆشی و نزای چاکبوونەوە بۆ بورجەعفەری ، یاریدەدەری قاسم سولەیمانی دەخــوازێت و هیوای ئەوەش دەخوازێت ، هەموویان لەسەر ڕێبازی سولەیمانی هەنگاوبنێن
ڤیدیۆکەی قائانی
هەر لە پارچە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت ، دوای سەرەخۆشی و هیوای چاکبوونەوە بۆ بورجەعفەری ، قائانی ئاماژە بە رۆیشتن بۆ ئەنجام دانی نوێژی کاتی مەغریب ، دەکات و کات و ساتی تۆمارکردنی ڤیدیۆکە ، ئەوە دەگەیەنێت کە تازە تۆمارکرابێت و ناوبراو نەکوژرابێت وەک ئەوەی ،ئاژانسی میدیای ئێرانی ، ئاماژەی پێدەکات
ئیسماعیل قائانی ، دوای کوژرانی قاسم سولەیمانی لە کانوونی دووەمی ئەمساڵ ، کرا بە فەرماندەی قودسی سەر بە سوپای پاسداران و هاوشێوەی سولەیمانی ، بەردەوام لەنێوان ، عێراق و سووریا و لوبنان ، گرووپە چەکدارەکانـی سەر بە ئێران ، بەسەردەکاتەوە .