ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی نێوان مستەفا کازمی نێچیرڤان بارزانی

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢ی ئەیلول ، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ، پێشوازی کرد لە نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و تیایدا تاوتوێ کۆمەڵێك مەلەفی پەیوەندیداری نێوان هەردوو حکومەت باسکران کە دەبێتە هۆی بەهێزبوونی هەماهەنگی نێوانیان لەچوارچێوەی دەستووردا .
وێنەی ئەمڕۆی کۆبـوونەوەی مستەفا کازمی و نێچیرڤان بارزانی
لە کــۆبوونەوەکەدا تیشك خرایە سەر هەماهەنگی هەردوولا لە ڕووبەڕوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە ناو خاکی عێراق دا و گرنگی ڕۆڵی پێشمەرگە وەکو پاسەوانی سنوور لە پاراستنی سنوورەکانی هەرێم.، وەکو بەشێک لە وەزارەتی بەرگری عێراقی
لای خۆیەوە نێچیرڤان بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ، گەشبینی خۆی لەو هەنگاوانە دەربڕی کە دەبێتە هۆی بەهێزکردنی میکانیزمی کاری هاوبەشی نێوان هەردوو حکومەت.
هەروەها نێچیرڤان بارزانی دووپاتی کردەوە کە کورد لە عێراق ، شانازی بە عێراقی بوونی خۆیانەوە دەکەن ، و هەموو هەوڵێکیش دەدەن لەپێناو بەرپاکردنی ئاسایش و بەهێزکردنی سەقامگیری عێراق و پاراستنی سەروەری دەوڵەتی عێراقی و خۆشحاڵی هەرێمی کوردستانی دەربڕی لەو هەوڵانەی کە حکومەتی ناوەندی ، لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپی و هەرێمی هەنگاوی بۆ ناوە لەپێناوی بــەرژەوەندی عێراق
لەمساڵدا دووەم جارە نێچرڤان بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان ،سەردانی بەغداد بکات و سەردانی یەکەمی لە حوزەیرانی مانگی ڕابردوو بوو بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکانی نێوان هەردوو حکومەت ، و ئەمرۆش ٢ی ئەیلول بانگهێشتی بەغداد کرا ، تاوەکو لەگەل ئیمانوێل ماکرۆن ، سەرۆکی فەرەنسا ، کۆببێتەوە و لەچوارچێوەی ئەو بانگهێشت کردنەدا ، چاوی کەوت بە بەرهەم ساڵح ، سەرۆکی کۆمار و ، عەممار حەکیم ، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە و محمد حەلبووسی ، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق.