فرۆکەیەکی رووسی لە سوریا دەخرێتەخوارەوە

پ

چەند پێگەیەکی هەواڵی کەوتنەخوارەوەی فرۆکەیەکی رووسی لە ناوچەی بادیەی دێروزوور ڕادەگەیەنن و ئاماژە بەوە دەکەن لەلایەن داعشەوە پێكێندرابێت و خرابێتە خوارەوە .

ئەمڕۆ سێ شەممە ، پێگەی سوخنە و نیداء فورات رایانگەیاند ، فرۆکەیەک کە پێدەچێت لە جۆری ” یوش ” بێت تایبەت بە گواستنەوە و هەڵگرتنی چەک و جبەخانەی سەربازی لە ناوچەی بادییە خراوەتە خوارەوە ، بەڵام تاکو ئێستا یەکلایی نەبووەتەوە کە ئەو فرۆکەیە ، چەند سەرباز یان قەبارەی ئەو بارەی هەڵیگرتووە ، چەندە ؟ هەروەها ئاماژە بەوە دەکەن ، ڕوون نییە فرۆکەکە ، چەکدارانی داعش خستبیانە خوارەوە یان بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە کەوتبێت .

١٥ی مانگی ڕابردوو ، وەزارەتی دەرەوەی رووسی ، ئۆپەراسیۆنێکی بۆ لەناوبردنی ئەو گروپە چەکدارانەی لە ناوچەی بادیەی سورییەوە هاتوون ، ڕاگەیاند و ناوی ئۆپەراسیۆنەکەش ، بیابانی سپی بوو.

ئۆپەراسیۆنەکە لە کاردانەوەی کوژرانی ژمارەیەک شەڕکەری سەر بە میلیشیاکانی ئێران و هێزەکانی ئەسەد و سەربازانی رووسی بووە و بەپێی زانیارییەکانی پێگەکە ، جەنراڵێکی رووسی و تەیسیر جاسم ، سەرۆکی گروپی بەرگری نیشتیمانی لە ناوچەی مەیادین و فەرماندەیەکی سەربازی دیکە بەناوی ” نزار خەرفان و ژمارەیەک چەکداری دیکە.