هەواڵگری عێراقی لیوایەك لە سوپا دەستگیردەکەن
دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی عێراقی ، هاوڵاتییەک دەستگیردەکەن ، خۆی وەکو ئەفسەرێکی پلەباڵا بە پلەی لیوا لە سوپای عێراق ناساندبوو .
ئەمڕۆ دەزگای هەواڵگری و ئاسایشی عێراقی بەهەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی شاری بەغداد ، هاوڵاتییەک ،کە پلەی سەربازی ( لیوا)ی بەستبوو و لە هەموو شوێنێک وەکو فەرماندەیەکی پلە باڵا لە سوپای عێراقی دا مامەڵەی دەکرد ، دەستگیردەکەن .

دەستەی ڕاگەیاندن و هەواڵگری عێراقی رایگەیاند ، هاوڵاتییەکە لەکاتی تێپەڕبوونی بە بازگەی ژمارە ٧٥ی باشووری بەغدادا ، بە جل و بەرگی سەربازییەوە ، دوای بەدواداچوونێکی وورد ، توانیمان ئەو هاوڵاتییە دەستگیربکەین
دەستەی ڕاگەیاندنی هەواڵگری عێراقی ئاماژەی بەوەشکرد ، ئەو هاوڵاتییە ژمارەیەک باجی ساختە لەگەڵ ناسنامەیەکی بە پلەی ( لیوا)ی پێ بووە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە و ڕەوانەی دادگا دەکرێت .