سەرۆکی فەرەنسا فشار لە سیاسییە لوبنانیەکان دەکات

پ

ماکرۆن فشار لە سیاسییەکانی لوبنان دەکات
نووسینەگەی ئیمانوێل ماکرۆن ، سەرۆکی فەرەنسا ، ئەمرۆ یەکشەممە رایگەیاند ، سەرۆکی فەرەنسا لە پەیوەندی بەردەوام دایە لەگەل لایەنە سیاسییە لوبنانییەکان ، بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی نیشتیمانی بێ لایەنگیری و بەرژەوەندی تەسکی حیزبی .

لە ڕاگەیەندراوەکەی نووسینەگەی سەرۆکی فەرەنسادا ، ئاماژە بەوە دەکات کە ئیمانوێل ماکرۆن ، چاوەڕێی جێ بەجێ کردنی ئەو بەڵێنانە دەکات لە ١ی ئەیلول لەکاتی سەردانی بۆ لوبنان ، پێی درابوو

لایەنە سیاسییە لوبنانییەکان بەڵێنیان بە سەرۆکی فەرەنسادا ، حکومەتێکی نیشتیمانی خزمەتکار بە سەرۆکایەتی ، مستەفا ئەدیب ، ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەتی نوێی لوبنانی ،پێکبهێنن و لوبنان لەو گێژاو و قەیرانە سیاسی و ئابووری دەربهێنن کە بەهۆی تەقینەوەکەی بەیروت تێی کەوت ،هەروەک ئەو قەیران و گێژاوە سیاسییەی ساڵانی١٩٧٥ و ١٩٩٧ ،دووچاری بوو .

بەپێی زانیارییەکانی کەناڵی الجزیرە ، بڕیارە سبەی دوو شەممە ، مستەفا ئەدیب ،ڕاسپێردراو بۆ پێکهێنانی حکومەت، کابینە وەزارییەکەی پێشکەشی میشال عۆن ، سەرۆکی لوبنان بکات .

بەپێی ڕاگەیەندراوی نووسینەگەی سەرۆکی فەرەنسا ، پەیوەندی بە نەبی بەڕییەوە کردووە بۆ ئەوەی هاوکاری پێکهێنانی حکومەت بێت بەتایبەتی بەهۆی وەزیری داراییەوە ، کە ڕەوتی ئەمەلی شیعی و هاوکات نەبی بەڕی ئەندامی ڕەوتەکەیە و سەر بە حیزبوڵای لوبنانییە ، داوا دەکەن وەکو زۆرینەیەکی پەرلەمانی ، ئەو پۆستە بۆ ئەوان بێت .

ساڵی ٢٠١٨ ، وڵاتانی بەخشەر بڕیاری هاوکاری لوبنانیان دا بەڵام لە بڕیارەکە پەشیمان بوونەوە ، چونکە نەیاندەتوانی چاکسازی بکەن لەو وڵات

لە ٤ی ئابی ئەمساڵ ، دوو تەقینەوەی گەورە بەهۆی نیتراتی ئەمۆنیۆمەوە لوبنانی هەژاند و سەدان قوربانی و هەزاران برینداری لێکەوتەوە و سەرۆکی فەرەنسا وەکو یەکەم سەرۆکی وڵاتێکی ئەوروپی ، سەردانی بەیروتی کرد

تاگەکان : لوبنانماکرۆن