تەقینەوەیەکی گەورە لوبنان دەهەژێنێتەوە

پ

سەرچاوە هەواڵییەکانی لوبنان بڵاویان کردەوە ، تەقینەوەیەکی بەهێز ، ناوچەی عەین قانای لە قەزای نەبتیەی باشووری لوبنان هەژاندووە.

رۆژنامە لوبنانیەکان ئاماژە بەوە دەکەن ، تەقینەوەکە بەهۆی گڕگرتنی ئاگرەوە بووە لەو ناوچەیە ، بەڵام هەندێ سەرچاوەی دیکە لە زاری دانیشتوانی نزیک لە تەقینەوەکە جەختیان کردەوە ، هیچ وێستگەیەکی سوتەمەنیش لەو ناوچەیە بوونی نییە تاوەکو بەهۆیەوە ، تەقینەوەی
لێبکەوێتەوە
ئەم تەقینەوەیە ، دوای چەند هەفتەیەک لە تەقینەوەکانی ڕابردووی لوبنان دێت کە بەیروتی هەژاند و بووە هۆی کوژران سەدان و برینداربوونی هەزارانی دیکە ، وێڕای زیانی ماددی زۆر بە ماڵی دانیشتوانی دەورووبەری تەقینەوەکەی بەندەری بەیروت.

تاگەکان : تەقینەوەلوبنان