چەند ناوچەیەکی جیهان بە گیرۆدە بەپەتاوە دەناسێنێت

پ

نووسینگەی فیدڕالی تەندروستی گشتی سویسری ، ناوی ١٥ وڵاتی لە لیستی خراپترین و مەترسیدارترین وڵاتانی بڵاوبوونەوەی پەتای بڵاوکردەوە

ئەمرۆ هەینی ٢٥ی ئەیلول ، نووسینگەی فیدڕالی تەندروستی گشتی سویسری ، ناوی ١٥ وڵاتی خستە نێو لیستی ، خراپترین و مەترسیدارترین وڵاتانی گیرۆدە بە پەتا و بڵاوبوونەوەی نوێکردەوە .

لەو لیستەی نووسینەگەی فیدرالی تەندروستی گشتی سویسری دایناوە و نوێی کردووەتەوە ، ناوی هەریەک لە وڵاتانی ، بەلجیکا و بەریتانیا و دانیمارک و لەناو لیستەکەدا ، ناوچەکانی چەند وڵاتێکی ئەوروپی وەکو ،فەرەنسا و ئیتاڵیا و نەمسا لە خۆ دەگرێت .

بەپێی داتاکەی نووسینگەی فیدرالی تەندروستی گشتی سویسری کە ئەمڕۆ نوێکرایەوە ، وڵاتانی ، بەلجیکا و بەریتانیا و دانیمارک و مەجەڕ و و ئیکوادۆر و ئایسلەندا و ئێرلەندا و لۆکسمبۆرگ و جامایکا و مەغرب و نیپاڵ ، هاتووە

هەر بەپێی داتاکە ، چەند ناوچەیەکی چەند وڵاتێکی ئەوروپی ، بە مەترسیدارترین و خراپترین ناوچەی گیرۆدە بە پەتا و بڵاوبوونەوە تیایدا ئاماژە پێدراوە وەکو ، ناوچەی بریتانی فەرەنسی و لیگۆریای ئیتاڵی و نەمسای بەرز و نەمسای نزم

نووسینگەی فیدرالی تەندروستی گشتی سویسری ، وڵاتانی کۆسۆفۆ و سان مارینۆ لە لیستەکە دەرهێناوە .

نووسینگەی تەندروستی فیدرالی گشتی سویسری ، داوا دەکات هەر گەشتیار و هاوڵاتییەک سەردانی سویسرای کرد ، بۆ ماوەی ١٠ رۆژ کەرەنتین بکرێن ، بۆ دڵنیایی تەندروستی