فرۆکەیەکی سەربازی سڕبی تێکشکا

پ

فرۆکەیەکی جۆری مێگ٢١ی هێزی ئاسمانی سەربازی سڕبیا ، تێکشکا

وەزارەتی بەرگری سڕبی ڕایگەیاند ، فرۆکەیەکی جۆری مێگ٢١ی هێزی ئاسمانی سڕبی ، لە گوندی براسینای شاری لۆزنیکا ، لەکاتی مانۆڕێکی ئاسایی دا ، کەوتە خوارەوە و تیمی فرۆکەکە کە لە دوو فرۆکەوان پێکهاتبوون ، گیانیان لەدەست دا

وەزارەتی بەرگری سڕبی ، ئاماژە بەوەش دەکات کە فرۆکە سەربازییەکەیان ، نزیک لە سنووری بۆسنا و هێرسک لەکاتی مانۆڕێکی سەربازی ئاسایی دا کەوتووەتە خوارەوە و وێڕای گیان لەدەستدانی تیمی فرۆکەکە ، هاوڵاتییەکی سڤیلی نزیک بە ڕووداوەکە ، برینداربووە

بەپێی بڵاوکراوەی ڕاگەیاندنەکانی سڕبیا ، ئەو فرۆکەیە ، ساڵی ١٩٨٦ لە سوپای یوگسلافیا ، بەکارهاتووە و ساڵی ٢٠١٦ ، لەلایەن کۆمپانیای moma stojanovic، دووبارە چاک کراوەتەوە و دواتر بۆ ماوەی دوو ساڵ ، بەکارنەهاتووەتەوە

تاگەکان : سڕبیامێگ21