ماسی قرش بۆ دەستخستنی ڤاکسین لەناودەبرێت
نیو ملیۆن ماسی جۆری قرش لەناودەبرێن
لەگەڵ پێشبڕکێی کۆمپانیا جیهانییەکان بۆ دەسخستنی پێکوتەی دژە کۆرۆنا ، نیو ملیۆن ماسی جۆری قرش ئامادە دەکرێن بۆ لەناوبردن ئەمەش بۆ دەرهێنانی ڕۆن لە جەرگی ماسی قرش ، کە جۆرە ماددەیەکی تێدایە بۆ دروست کردنی پێکوتەی دژە کۆرۆنا و لەمبارەیەوە چاڵاکوانانی ژینگە ، هۆشداری لەم جۆرە هەنگاوانە دەدەن .
رۆژنامەی ” زە سەن”ی بەریتانی ئاشکرای کرد ماددەی سکوالین ، کە لە رۆنێ جەرگی نەهەنگدایە، لە پەرەپێدانی یەکێك لە پیکوتەکانی دژە کۆرۆنا ، سوودی لێوەردەگیرێت .
کۆمپانیای GLAXOSMITH KLINE ، ماددەی سکوالین بەکاردەهێنێت بۆ پەرەپێدانی پێکوتەی دژە کۆرۆنا ، چونکە پێکهاتەیەکە بۆ پەرەپێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا و وادەکات ، بەرگرییەکی بەهێز بە جەستەی تووشبووی پەتاکە بدات .
رۆژنامەکە ئەوەش دەخاتەڕوو لە ئایاری داهاتووی ٢٠٢١دا ، چاوەڕوان دەکرێت ملیۆنەها پێکوتە بەرهەم بهێنرێت ماددەی سکوالین ،ئەکێکە لە پێکهێنەرەکان ، بۆ پەرەپێدانی ڤاکسینی دژە کۆرۆنا .
گروپێك لە چالاکوانانی ژینگەی ئەمەریکا بەناوی ، shark allies ڕایدەگەیەنن ، بۆ پەرەپێدانی پێکوتەی دژە کۆرۆنا و دەرهێنانی ماددەی سکوالین لە جەرگی ماسی قرش و لەناوبردنی ئەو ژمارە زۆرەی ماسییەکە ، کارەساتی ژینگەی و دەریایی لێدەکەوێتەوە و داوا دەکەن ، لەبری دەرهێنانی ماددەی سکوالین لە جەرگی نەهەنگ ، پشت ببەسترێت بە ماددەی گیایی بەردەوام بۆ پەرەپێدانی پێکوتەی دژە کۆرۆنا
گروپی shark allies ، لە ڕاپۆرتێکی دا ئاماژە بەوەدەکات ، بەهۆی ئاسان دەستخستنی ماددەی سکوالین ، پەنا دەبرایە بەر گرتنی ماسییەکە و ئەوەش دەخاتەڕوو ، بۆ دەستخستنی یەک تۆن ماددەی سکوالین ، لەناوبردنی ٣هەزار ماسی قرشی پێویستە.
ئەوە گروپە لە ڕاپۆرتەکەیدا بە ڕوونی دەڵێت ” بۆ یەك ژەمی دانیشتوانی جیهان ،لەناوبردنی نزیکەی ٢٥٠هەزار ماسی قرشی پێویستە و ئەگەر تووشبووانی جیهان بە یەك ژەم لە پێکوتەکە چارەسەرنەبن ، ئەوا لەناوبردنی نیو ملیۆن ماسی قرشی پێویستە
ماددەی سکوالین لە ڕۆنی جەرگی ماسی قرشدا هەیە و پێشووتر بۆ هەندێ پەتای وەکو ئەنفلۆنزا و هەروەها سارس کۆڤ یەك و هاری سەگ ، سوودی لێوەردەگیرا و لە ئێستادا ، کۆمپانیا جیهانییەکان بۆ دەستخستنی پێکوتەی دژە کۆرۆنا ، پەنا دەبەنە بەر ڕۆنی سکوالین لە جەرگی ماسی قرشدا و چاڵاکوانانی ژینگەییش هۆشداری لە هەڵنانی هەنگاوێکی لەم جۆرە دەدەن ، کە کارەساتی ژینگەیی دەریایی لێدەکەوێتەوە .