وەزیری تەندروستی میسڕ پێکوتەی دژە کۆرۆنا لێدەدات
هالە زاید ، وەزیری تەندروستی میسڕ ، لە هەژماری خۆیەوە کە وێنەیەکی خۆی لەگەڵ بڵاوکراوەکەی هاوپێچ کردووە ، پێکوتەی دژە کۆرۆنا لە خۆی دەدات
وەزیری تەندروستی میسڕ لە یەکێك لەو کۆمپانیایانەی کە بەهاوکاری لەگەڵ حکومەتی چینی ، پەرە بە دروست کردنی پێکوتەی دژە کۆرۆنا دەدات ، پێکوتەکە کە لە قۆناغی سێ یەم دایە ، لەخۆی دەدات کە ئێستا بە بەشداری ٤٠ هەزار کەس لە جیهان ، بەکاری دەهێنن و ڕایدەگەیەنێت ، داواکارە کە میسرییەکان لە چوارچێوەی هەڵمەتی ” لەپێناوی مرۆڤایەتی ” ، ئەو پێکوتەیە لە خۆیان بدەن.
میسڕ بەهاوکاری لەگەڵ حکومەتی چینی و کۆمپانیای G4ی ئیماراتی ، سەرقاڵی پەرەپێدانی پێکوتەی دژە کۆرۆنایە و لەلایەن کۆمپانیای ” ڤاکسیرا ” بۆ پێکوتە و دەرمان ، بەرهەم دەهێنێت و لە ئێستادا پێکوتەکە لە قۆناغی سێ یەمی پەرەپێدانیەتی
وەزیری تەندروستی میسڕ ئاماژەی بەوەکرد ، حکومەتی میسری وەکو یەکێک لەو ١٠٠ حکومەتەی جیهان ، سەرقاڵی دروست کردنی پێکوتەی دژە کۆرۆنایە و لە ئێستادا پێکوتەکەی لە قۆناغی سێ یەمی پەرەپێدانیەتی.
لە ئێستادا لە چوار وڵاتی عەرەبی وەکو ، میسڕ و ئیمارات و ئەردەن و بەحرێن ، بەشێوەیەکی خۆبەخش ، چەندین کەس پێکوتەی دژە کۆرۆنایان بەکارهێناوە
وەزیری تەندروستی میسری ئاماژە بەوەدەکات ، پێکوتەی پەرەپێدراوی قۆناغی سێیەمی ، هیچ کاریگەرییەکەی لابەلای نەرێنی نییە و ڕوو لە خەڵکی وڵاتەکەی دەکات و داوادەکات ، میسڕ بە ٦هەزار بەشداربوو لەچوارچێوەی هەڵمەتی لەپێناوی مرۆڤایەتی ”، بەشداربن و ئەوەشی خستەڕوو ، پێکوتەکە پێشهاتێکی نوێ یە لە وڵاتانی عەرەبی و تا ئێستا لە سەرانسەری جیهان ، زیاد لە ٤٥ هەزار کەس ، خۆبەخشانە ئەو پێکوتەیان لێداوە .