٥٩ تابووتی کۆن لە ناوچەیەکی میسڕ دۆزرانەوە
٥٩ تابووتی کۆن لە ناوچەیەکی میسڕ دۆزرانەوە
لە میسڕ ، ٥٩ تابوت دەدۆزرێتەوە کە ، لاشەی چەند فیرعەونێکی تێدایە .
شوێنەوارناسانی میسڕ لە ماوەکانی ڕابردوودا ، ٥٩ تابوتی سەردەمی فیرعەونەکانیان لە گۆڕستانی سەققارەی باشوری قاهیرەی پایتەخت دۆزیوەتەوە و هەموو تابوتەکانیش ، لاشەی مۆمیاکراویان تێدایە.
ئەو ٥٩ تابوتەی لە لایەن شوێنەوارناسانی میسڕەوە لە سەققارەی باشووری ئەو وڵاتە دۆزراونەتەوە ، بە ڕێنووسی ھیرۆگلیفی میسری کۆن ، لەسەریان نووسراوە دەگەڕێنەوە بۆ زیاتر لە ٢٥٠٠ ساڵ بەر لە ئەمرۆ.
لەکاتی دۆزینەوەی ئەو تابوتانە ، شوێنەوارناسێك بە دەزگاکانی ڕاگەیاندنی ڕاگەیاند ، ” کاتێک تەماشای لاشەی یەکێك لە مۆمیاکراوەکانم کردلە ناو یەکێک لە تابوتەکان ، وەک ئەوە بووە لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ، ئەو فیرعەونە مردبێت کە ئەمەش ، نیشانەی پێشکەوتنی زانستی پزیشکی بووە لەو سەردەمە .
وێنەکان ببینە ..
