قوربانییەکان زۆر زیاترن و زۆربەشیان بێ سەر وشوێنن
وەزیری تەندروستی لوبنانی لە لێدوانێكدا رایگەیاند کەوا ژمارەی بریندارەکانی تەقینەوەکەی دوێنێ سێ شەممە زۆر زۆربوونە و ژمارەی قوربانییەکان کە مەزندە دەکرێت بە دەیان بن و تا ئێستا ئەوەی کە گەیەندراوەتە پزیشکی دادی بەیروت خۆی لە ١٠٠ تەرم دەدات و هەروەها بەردەوام پەیوەندیمان پێوەدەکرێت لەبارەی خەڵکانێك کە لەکاتی تەقینەوەکەدا وون بوونە و بێ سەر و شوێنن کە ئەمەش دیسانەوە کارەساتێکی دیکەیە کە نەزانرێت بەدیاری کراوی ژمارەی بریندارەکان چەندە و ژمارەی قوربانییەکانیش بەهەمان شێوە.
وەزیری تەندروستی ئاماژەی بەوەشکرد کە توانای تەندروستی ووڵاتەکەیان سنووردارە و ئەم کارەساتە و بوونی کۆرۆناش لە ووڵاتەکە ئەوەندەی دیکە بارودۆخەکەی سەخت کردووە وێڕای تێپەڕبوونی ووڵاتەکە بە قەیرانێکی سەختی دارایی دا کە دانیشتوانی ناچارکردووە لەو ووڵاتە بەرەو ووڵاتانی دیکە کۆچ بکەن و نەیشاردەوە کە لەمێژووی لوبنان دا ووڵاتەکەی بە دۆخێکی لەم جۆرەدا تێنەپەڕیوە و بە ” کارەساتێکی مێژووی بۆ لوبنان ” وەسفی کرد
دوێنێ سێ شەممە لە ئەنجامی دوو تەقینەوەی بەهێز لە بەیروتی پایتەختی لوبنان نزیك بەندەری بەیروت هەزاران بریندار و سەدان قوربانی لێکەوتەوە و دەرئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دەریان خست کە هۆکاری تەقینەوەکان یاری ئاگرین بوونە لە کۆگایەکی نزیك بەندەرەکە و لێکۆڵینەوەکان هێشتا بەردەوامن