پۆلیسی هەولێر دوو تۆمەتبار دەستگیردەکات
بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان و بەشی پۆلیسی ناوشار/ ڕۆژهەڵات – بنکەی پۆلیسی باداوە، دوو تۆمەتباریان بە ناوەکانی (ا.ن.خ) و (ع.م.ا) و دانیشتووی گەڕەکی باداوە، بە تۆمەتی لێدان لە منداڵێک بە ئۆتۆمبێل بە ناوی (دواڕۆژ کارزان خەسرەو) تەمەن شەش ساڵ، دەستگیر کرد، کە بە ئۆتۆمبێلێکی جۆری (ئۆباما) لێیان دابوو و دواتر گوایە منداڵەکە دەبەنە نەخۆشخانە، بەڵام لە شوێنێکی نزیک لە ڕووداوەکە فڕێیان دابوو، تۆمەتباران دانیان نا بە تاوانەکەیاندا، بۆیە بەپێی ماددە (23ی هاتوچۆ) بەند کران و ڕووبەڕووی یاسا کرانەوە.