فەیسبوک چاو لەتیک تۆک دەکات

پ

کۆمپانیاى فەیسبووک، گەورەترین تۆڕی کۆمەڵایەتى جیهانى، هاوشێوەى خزمەتگوزارییەکانى ئەپلیکەیشنى تیک تۆکی چینی، لەسەر ئەپلیکەیشنى ئیسنتگرام بەناونیشانى (ریلز) خستۆتە بەردەست بەکاربەرانى.

تیک تۆک یەکێکە لەو تۆڕانە کەژمارەیەکى زۆرى گەنجان و هەرزەکاران ڤیدیۆی کورتى هاوپێچ بەمۆسیقای هەڵبژێردراو تیدا بڵاودەکەنەوەو، ئەمەش سەرۆکى ویلایەتە یەکگرتووەکانى توڕە کردووەو، بە “مەترسیی بەسەر ئاسایشى نیشتیمانى وڵاتەکەى” هەژمارى کردووە.

بۆیە فەیسبووک دەیەوێت لەرێگەى ریلز هاوشێوەى تیک تۆک بەکاربەران بتوانن گرتە ڤیدیۆییەکانیان بڵاوبکەنەوەو، نەک تەنها لەرێگەى ستۆریی تایبەت بەهاوڕێیانیان بەڵکو دەتوانن بەشێوەى گشتى نمایش بکرێت.

زۆربەى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ راکێشانى زۆرترین بەکاربەر بۆ نێو تۆڕەکانیان

ئەو هەنگاوەش زیاتر لەرێگەى ئەپلیکەیشنى ئنیستگرامەوە بەرێوەدەچێت و، بۆ ئەوەى بەکاربەرانى ئەو ئەپلیکەیشنە سوود لەو خزمەتگوزارییە ببینن.

سەرەتاش تاقیکردنەوەى ئەو تایبەتمەندییە لەتشرینى دووهەمى رابردوو لەبەرازیل بەرێوەچوو، دواتر بەرەو فەرەنساو ئەڵمانیا گوزارییەوەو، لەحوزەیرانى رابردووشەوە دەست بەکارکردن بەشێوەى گشتى لەسەر زۆربەى وڵاتانى جیهان کراوەو، تاوەکو ئێستاش لەنزیکەى ٥٠ وڵات ئەو خزمەتگوزارییە هەیە، هەر لەئەمەریکاو بەریتانیاو هیندستان وژاپۆن تا دەگاتە ئوسترالیا.

بەکاربەرانى ئینستگرام لەرێگەى ئاگادارکردنەوەیەکى نوێوە، دەتوانن ئێفێکتە ڤیدیۆییەکانیان زیاد بکەن و، لەنێو ژمارەیەکى زۆری مۆسیقاو گرتەى ڤیدیۆیی ١٥ چرکەیی لەسەر مۆبایلى هۆشمەند بەکار بهێنن.

ریلز لەرووى ناوەرۆک و، شێوازی کارکردنى هاوشێوەى تیک تۆکە، کە دوو ساڵ پێش ئێستا دەستى بەکارەکانی کردو، توانى پانتاییەکى فراوانی بەکاربەران بەلای خۆیدا ڕابکێشێت، کەزۆر کات گرتە ڤیدیۆییەکانى کۆمیدی و گاڵتەجاڕین.

ترامپ، تیک تۆک بەسیخورى کردن تومەتبار دەکات

فیشاڵ شاه، بەرێوەبەرى بەرهەمهێنانى ئینستگرام لەحوزەیرانى رابردوو رایگەیاند ” ئێمە یەکەمین کەس نین لەداهێنانى گرتەى رووداوەکان، بەڵکو یەکەمین نین لەدروستکردنى ستۆری، بۆیە بەسروشتین یەکەمین لایەن نین لەدروستکردنى ڤیدیۆى کورتخایەن”.

ژمارەى بەکاربەرانى مانگانەى تۆڕە هاوبەشەکانى فەیسبوک کە خۆى لە “ماسنجر، واتسئاپ، ئینستگرام”، دەگاتە سنوورى ٣,١٤ ملیار کەس.

ئەمەش لەکاتێکدایە زۆربەى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هەوڵەکانیان چڕکردۆتەوە بۆ راکێشانى زۆرترین بەکاربەر بۆ نێو تۆڕەکانیان، بۆ ئەوەى لەرێگەى داتابەیزی بەکارهێنەرانەوە، بتوانن زۆرترین ریکلام و، داهاتى دارایی بۆ خۆیان دەستەبەر بکەن”.

لەم چەند مانگەى کۆتاییشدا تیک تۆک، بەهۆى قەدەغەی هاتۆچووى زۆربەى وڵاتانى جیهان، کەلەدواى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسی کۆرۆناوە ڕاگەینرا، گەشەیەکى بەرچاوى بەخۆیەوە بینی و، ژمارەى کۆتایی بەکاربەرانیشى سنوورى ملیارێک کەسى تێپەراند.

بەڵام ئەو ئەپلیکەیشنە کە سەر بەگرووپی باتى چینیە، بووەتە چەقى ململانێیە بازرگانى و سیاسییەکانى ویلایەتە یەکگرتووەکان و چین، کە دوو زلهێزى ئابوورى جیهانین، بەجۆرێکی لێهاتووە واشنتۆن تومەتى سیخوری خستۆتە پاڵ ئەو ئەپلیکەیشنەى پەکین، گوایە لەبەرژەوەندی “هەواڵگری و سوپای چینی زانیاریی بەکاربەران کۆدەکاتەوە”.

دۆناڵد ترامپ، لەچەند رۆژى رابردوو دووپاتیکردەوە ” تا ١٥ ئەیلوولی داهاتوو، تیک تۆک لەئەمەریکا گرێبەستى فرۆشتن لەگەڵ کۆمپانیایەکى ئەمەریکى نەکات لەوڵاتەکەى قەدەغە دەکرێت”.

بەڵام پەکین و لەسەر زارى گەورە بەرپرسانى ئەو وڵاتە سەرجەم تومەتەکانیان ڕەتکردۆتەوەو، رایانگەیاندووە ” کۆمپانیا چینیەکان لەئەمەریکا رووبەرووى تۆقینى بازرگانى دەکرێنەوەو، ئەمەش پێچەوانەى بنەما نێودەوڵەتیەکانى بارزگانی جیهانى و، خاوەندارێتى کۆمپانیاکانە”.