چۆن چارەسەری شەرمنی منداڵ دەکرێت ؟

پ

چارەسەری شەرمنی لای منداڵ لە نـۆ خاڵدا:

١.پەیرەوکردنی شێوازی پەروەردەی دروست، وەک هەوڵدان بۆ یارمەتیدانی منداڵ پشت بەخۆی ببەستێت، نەزۆر (ناز) نەزۆر (بێ ناز) بێت، منداڵی پشت بەخۆبەستوو دەتوانێ لەگەڵ خەڵک تێکەڵبێت و گوزارشت لەخۆی و بیرکردنەوەکانی بکات!

٢.داوای لێنەکرێت لەسەروی توانای خۆی کاربکات، تاوەکو هەست بەکەم توانایی نەکات و ببێتە هۆی هەستکردن بەشەرمنی.

۳.هەوڵدان بۆ تێکەڵکردنی منداڵ لەگەڵ منداڵانی تر، بەخێرهاتنی میوان، وەڵامدانەوەی تەلەفۆن، چون بۆ فرۆشگا بۆکرینی پێویستی.

٤.بردنی منداڵ بۆ میوانداری و سەردان.

٥.هاندانی منداڵ بۆ بەشداری چالاکیەکانی قوتابخانەو خولەکان.

٦.بەخشینی خۆشەویستی و ڕێز.

۷.ڕەخساندنی کەشی ئارام و هێمن لەماڵەوە بۆی.

٨.بەراورد نەکردنی نەرێنی و ڕەخنەو سەرزەنشت لەبەرانبەر خەڵکی.

۹.ڕاهێنانی تەواوەتی بۆ دروستکردنی متمانەو پشتبەستن بەخۆی.