رۆژنامەیەکی ئیسرائیلی :حیزبوڵای لوبنانی لە زۆر ووڵات نیتراتی ئەمۆنیۆمی شاردووەتەوە

پ

چەند ڕاپۆرتێکی رۆژنامەوانی ئەوەیان دەرخستووە کە حیزبوڵای لوبنانی بەلایەنی کەمەوە لەو چەند ساڵەی ڕابردوودا لەپشت ئەمبارکردنی چەندین تەن ماددەی ئەمۆنیۆم بووە
ئەو تەقینەوە بەهێزەی کە سێ شەممەی ڕابردوو بەیروتی پایتەختی لوبنانی کردە ئامانج هۆکارەکەی نیتراتی ئەمۆنیۆم بووە کە ئەم ماددەیە بۆ بابەتی کشتوکاڵی و دروست کردنی ماددەی تەقینەوەی جۆری TNTــش دا
رۆژنامەی جیرۆسلامی ئیسرائیلی لە راپۆرتێکدا ئاماژە بەوە دەکات کە حیزبوڵای لوبنانی نەك تەنها لە لوبنان بگرە لە ساڵی ٢٠١٥دا لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا سێ تەن لە نیتراتی ئەمۆنیۆمی تەقێنەری ئەمبارکردبوو کە دواجار هەواڵگری ئەو ووڵاتە ئاشکرای کرد
هەروەها رۆژنامەکە بە پشت بەستن بە میدیا بەریتانییەکان ئەوەی خستەڕوو کە حیزبوڵای لوبنانی بەهاوکاری ئێران لە رۆژئاوای لەندەن لەنێو هەزاران کیسەی جۆراجۆردا و لە چوار شوێنی جیاواز ئەو ماددەیەی ئەمبارکردبوو و شاردبوویەوە
ئەو رۆژنامەیە ئاماژەی بەوەکردووە کە میدیا بەریتانییەکان ئەوەیان خستەڕوو کە بەهاوکاری دەزگای هەواڵگری ووڵاتێکی دیکە توانرا لە لەندەن ئەو ماددە ئەمبارکراوانە ئاشکرابکرێن و بەڵام ڕۆژنامە ئیسرائیلیەکە ئاماژە بەوە دەکات کە دەزگای مۆسادی ئیسرائیلی هاوکاری هەواڵگری بەریتانی کردووە بۆ دۆزینەوەی ئەو ماددانە
رۆژنامەی جێرۆسلام پۆست ئاماژە بەوەش دەکات نەك تەنها لە بەریتانیا بەڵکو حیزبوڵای لوبنانی بەهاوکاری ئێران لە ووڵاتی ئەڵمانیاش ماددەی نیتراتی ئەمۆنیۆم شاردراوەتەوە کە ئەلمانیا لەکاتی پشکنین و گەڕان لەچەند مزگەوتێکی باشووری ئەو ووڵاتە توانرا ئەو ماددانە لەو مزگەوتانە بدۆزرێنەوە و ئاشکرا بکرێن

ئەو رۆژنامەیە لە زاری بەرپرسێکەوە کە ناوی نەهێناوە دەڵێت کەوا ” نیتراتی ئەمۆنیۆم ” بۆ تیرۆری ڕێکخراوە بەکاردەهێنرێت لەلایەن تیرۆریستانەوە و بەکارهێنانی بە ئامانجی تیرۆر زیانی گەورە دروست دەکات
سێ شەممەی ڕابردوو لە دوو تەقینەوەی بەهێزدا لە بەیروتی پایتەختی لوبنان بە هەزاران بریندار و کۆتا ئاماری قوربانییەکان ئاماژە بە ١٣٧ گیان لە دەستدان تاکو ئێستا دەکەن لەگەل دەیان وونبوو و بێ سەر و شوێن و لەڕووی زیانی ماددیەوە نیوەی بەیروتی پایتەختی لوبنان وێران بووە