بەغدا پارە دەنێرێت
شێركۆ جه‌وده‌ت ئەندامی په‌رله‌مانی كوردستان ڕایگەیاند: “پێشبینی هه‌واڵێكی دڵخۆشكه‌ره‌و هەیە و له‌م ڕۆژانه‌دا ڕێككه‌وتنێك له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێم له نێوان حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و عێراق واژۆ ده‌كرێت”.
د.شێركۆ جه‌وده‌ت ده‌ڵێت: “به‌پێی زانیارییه‌كان حكوومه‌تی به‌غدا بڕێك پاره بۆ مووچه ده‌نێرێت و حكوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانیش له داهاتی ناوخۆ پاره ئاماده ده‌كات و به‌و شێوه‌یه مووچه‌ی مانگی سێی پێ دابه‌ش ده‌كرێت”.
ئەو پەرلەمانتارە، گوتیشی “تا ئێستا ڕوون نیه كه مووچه‌ی ته‌واوه‌تی دابه‌ش ده‌كرێت یاخود به لێبڕینه‌وه ده‌بێت و پێشبینی ئه‌وه‌ش ده‌كرێت مانگانه مووچه له‌كاتی خۆیدا دابه‌ش بكرێت”.
بڕیار وایە ئەو هەفتە وەفدی حکوومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا بکات و ڕێککەوتن لەگەڵ بەغدا بکات.
تا ئێستا ماوەی هەشت مانگە فەرمانبەرانی هەرێم تەنها دوو مووچەیان وەرگرتووە و لە چاوەڕوانی وەرگرتنی مووچەی مانگی ئادارادان کە زیاتر لە مانگێك بەسەری دا تێپەڕیوە