ڤایرۆسی بۆنیا دوای کۆرۆنا و تۆمارکردنی چەندین حاڵەت

پ

لە چین جۆرە ڤایرۆسێکی نوێ گیانی حەوت کەسی چنیوە پەیدابووە بەناوی ڤایرۆسی بۆنیا دوا بەدوای کۆرۆنا کە گیانی هەزارانی چنیوەتەوە تا ئێستا .

 ژمارەی تووشبووان بەو پەتایە

تا ئێستا لەو کاتەوەی ئەم پەتا نوێیە دەست نیشانکراوە 60 کەس هەڵگری ڤایرۆسی بۆنیای نوێن لە چین

چۆن دەگوازرێتەوە ؟

ڤایرۆسی بۆنیای نوێ پەتایەکی کوشندەیە و لە ڕێگای مەیموونەکانەوە دەگوازرێنەوە و دەکرێت لەنێوان مرۆڤەکانیش بگوازرێتەوە لە ڕێگای خوێن و بەڵغەمی مرۆڤەوە لەسەر زەوی یان خوێنی ڕژاوی کەسێکی تووشبوو و لە نیشانەکانی ئەم پەتا نوێیە بریتییە لە تایەکی گەرمی خوێنبەربوونی .
بەپێی ڕاپۆرتێکی ( رووسیا الیوم ) لە رۆژهەلاتی چین خەڵکانێك دووچاری تایەکی بەرزبوونەتەوە دەرئەنجامی ئەم ڤایرۆسە نوێیە کە کاریگەری دەکاتە سەر کەمبوونەوەی خرۆکەکانی خوێن و لە ئەگەری زوو دەستنیشان نەکردنی تووشبوو ڕەنگە ببێتە هۆی گیان لەدەستدان.
لە نیشانە سەرەتاییەکانی ئەم ڤایرۆسە لەسەر کەسی تووشبوون بریتییە لە ماندووبوون و تایەکی بەرز و هەوکردنی پێست.
ئەم ڤایرۆسە بۆ یەکەمجار لە مانگی نیسانی ساڵی 2009 ئاشکراکراوە لە ناوچە دەشتییەکانی چین لەگەل دەست نیشان کردنی دەیان حاڵەت بەتایبەت لە هەردوو هەرێمی جیانگسو و ئانهۆ.

کێ تووشبوو و لە کوێ ؟

لەو ناوچەیە جووتیارێکی ئافرەتی تەمەن 65 ساڵ کە لە کێڵگەی چاندنی چای دا کاری دەکرد تووشبوو و تایەکی گەرمی تووشبووبوو گە گەیشتە 40 پلەی سیلیزی لەگەل لەش داهێزڕان و کۆکەی بەردەوام وەك نیشانەکانی پەتاکە و لەکاتی دەست نیشان کردنی حالەتی جوتیارەکە دەرکەوتووە کە دووچاری کەمی خرۆکی خوێن بووە لە لەشی دا کە حالەتی ژمـارە 37 بوو لەو هەرێمانە دیاری کرابوو.
دکتۆر شینگ جیانگ پسپۆری نەخۆشییە گوازراوەکان بۆ رۆژنامەی Global Timesی ووڵاتەکەی ئاشکرای کرد کەوا
” دەکرێت ڤایرۆسەکە لە ڕێگای هەناسەدانیشەوە بگوازرێتەوە یان لە ڕێگای خوێن کەسی تووشبوو یان برینی سەر جەستەی کەسی تووشبوو کە بەر لەشی کەسانی تر بکەوێت.
بەر لە سێ ساڵ 16 کەس تووشی ئەو پەتایە بوون کاتێك دەستیان لە لاشەی کەسێکی مردوو دابوو کە بەو ڤایرۆسە مردبوو بەهۆی خوینبەربوونێکی زۆرەوە.

خۆپارێزی لەو پەتایە چۆنە ؟

دکتۆر شینگ دەڵێت : پێویستە بۆ خۆپارێزی لەو ڤایرۆسە ئەندامانی خێزان و تیمە پزیشکییەکان ووریابن و دوور بکەونەوە لە دارستان و بەتایبەت ئەو شوێنانەی مەیموونەکانی تێدایە کە لە ڕێگای ئەوانەوە دەگوازرێتەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەنتەری بەرەنگاربوونەوەی پەتا ڤایرۆسییەکان لە تایوان ( CDC ) ڕێژەی مردن بەو پەتا تازەیە دەگاتە %10 و ماوەی مانەوەی ڤایرۆسەکە لە لەشی مرۆڤدا لەنێوانی 7 بۆ 14 رۆژە و هیچ جۆرە ڤاکسینێکی دژ بەم ڤایرۆسەش نییە بۆ لەناوبردنی .
دکتۆر شینگ ئەوەشی پشتراشت کردەوە کە نیشانەکانی ئەم پەتایە بریتییە لە ماندووبوون و تای بەرز و کۆکە و هۆکاری یەکەمجار بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە پێوەدانی مەیموونەکان ( گەست گرتن ) بوو لە مرۆڤ بەپێی ڕاپۆرتی رۆژنامەیGlobal Times ی چینی و هەروەها لە تایوانیش هاوڵاتییەکی بەتەمەن تووشی ڤایرۆسەکە بوو بێ ئەوەی پێشینەی گەشت کردنی هەبووبێت و لەو نیشانانەشی کە هەی بوو تای گەرم و کۆخە و ڕشانەوە .
سەبارەت بە چاکبووەکانیش بەپێی ڕاپۆرتە پزیشکییەکان زۆربەی ئەوانەی کە ڤایرۆسەکە دەگرن بەسووکی بێ هیچ نیشانەیەك تێیدەپەڕێنن و چاکدەبنەوە