زه‌روره‌تی ئۆپۆزسیۆنی كارا

هه‌رێمی كوردستان ، جگه له قه‌یرانی به‌ڕێوه بردن و دارای ، جگه له ململانێی ناجۆرو گه‌نده‌ڵی و نادادی به ده‌ست نه‌بوونی ئۆپۆزسیۆنێكی بگۆو كاراشه‌وه ده‌ناڵێنێت ، ئۆپۆزسیۆنێك بتوانێ له‌و شوێنه‌دا ده‌سه‌ڵات رابگرێ كه هه‌موو شت ، به‌هاو كه‌رامه‌ت ، جوانی و ئازادی وێران ده‌كات ،ئۆپۆزسیۆنێك هه‌ڵپه‌ی شه‌راكه‌ت و شه‌ریكه به‌شی و خۆ به ده‌سته‌وه دانی نه‌بێت ، شه‌ڕ بۆ گۆڕینی ده‌سه‌ڵات و گۆڕینی سیستم و وه‌رگرتنی كورسی حوكم بكات ، ئێستا له هه‌ر كات زیاتر كاتی له دایك بوونی ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه‌یه ، به مه‌رجێك ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه به‌رهه‌ڵستكاره توانای به‌ره‌نگاری و به‌رده‌وامی هه‌بێت و بتوانێ له پرۆسه‌ی گۆڕانكاریدا زۆرترین خه‌ڵك به‌رێته سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان نه‌ك خه‌ڵك خاوبكاته‌وه‌و نائومێدیان بكات .
له‌رابردوودا هه‌وڵ و ته‌قه‌لای جۆراو جۆر هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ی ئۆپۆزسیۆنێكی كارا‌و بگۆو بگۆڕ دروست بكرێت ، به‌ڵام به هۆی قۆرخ كردنی هێزی سه‌ربازی و مۆنۆپۆڵكردنی كوردستان و ده‌سته‌مۆكردن و كه‌وی كردنی خه‌ڵكه‌وه نه‌توانراوه درێژه به به‌رده‌وامی و به‌رگه گرتن بدرێت ، تا هاتنی گۆڕان هه‌میشه بزوتنه‌وه به‌رهه‌ڵستكاره‌كانی ده‌سه‌ڵات رووبه‌ڕووی كوشت و بڕ بوونه‌ته‌وه ، نمونه‌ی كوشت و بڕه‌كانی یه‌كگرتوی ئیسلامی له بادینان ، پارتی له بادینان به ئاگرو ئاسن ڕووبه‌ڕووی هه‌ر بزوتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی بوه‌ته‌وه كه ترسی ئه‌وه‌ی لێنیشتوه له شوێنێكا رایبگرێ ، ئه‌مه مێژوه‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ نیوه‌ی دووه‌می حه‌فتاكان و له‌و كاته‌وه كه یه‌كێتی هه‌وڵی داوه مه‌فره‌زه‌و چه‌كداری له‌و ناوچه‌یه هه‌بێت ،له دوای راپه‌ڕینیشه‌وه زنجیره‌یه‌كی درێژ له تیرۆری سیاسی و بكوژی ئازادیخوازان له بادینان به‌ڕێوه چوه ، له ناوچه‌ی سلێمانیش دۆخه‌كه زۆر باشتر نه‌بووه ، شه‌ڕه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ، كوشتنی كۆمۆنیسته‌كان ، تیرۆری عه‌بدوڵای قه‌سرێ و هتد درێژه ده‌ری هه‌مان سیاسه‌تی بادینانن .
له راستیدا هه‌ڵپه‌ی هه‌ردوو پارتی و یه‌كێتی بۆ ده‌سه‌ڵات و شه‌ڕی ناوخۆ‌و رێكه‌وتنی ستراتیژی و دابه‌شبونی هێزی پێشمه‌رگه‌و چه‌كداری كوردستان به سه‌ر ئه‌و دوو حزبه‌داو به كار هێنانی هێزه‌كان له لایه‌ن ئه‌و دوو حزبه‌وه بۆ سه‌ركوت و چه‌وسانه‌وه، هه‌میشه بواری دروستبوونی ئۆپۆزسیۆنێكی كارای په‌ك خستووه ، بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له وپه‌ڕی به هێزیدا نه‌یتوانی سه‌دان ئه‌فسه‌ورو پله داری سه‌ربازی و پێشمه‌رگه به لای خۆیدا به‌رێت و ئه‌و سیمای سه‌وز و زه‌رد بوونه‌ی هێزه چه‌كداره‌كان بسڕێته‌وه كه له 1991ه‌وه هه‌م خۆیان هه‌م كوردستان به ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن.
بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان گیانی به‌رگری و بگۆیی به‌خشی به ئیسلامیه‌كانیش ئه‌گه‌ر چی سێ لایه‌نه ئیسلامیه‌كه هه‌رگیز له‌وه دا سه‌ركه‌وتو نه‌بون كه پێكه‌وه به‌ره‌یه‌كی به هێز دروست بكه‌ن ، به‌ڵام ئه‌م وزه به‌خشینه له‌وێدا كۆتای هات كه گۆڕان له بری خه‌باتی گۆڕینی سیستم و وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات به‌گشتی گۆڕیه‌وه به شه‌ریك بوون له گه‌ڵ ده‌سه‌ڵات ، ئێستا كه بار‌و دۆخه‌كه به‌و جۆره‌یه ، پارتی چه‌ند ساڵێكه به هۆی ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی پایته‌خت ، هه‌ڵه و ململانێی یه‌كێتی و گۆڕان ، به‌شداری نه‌كردنی خه‌ڵك بووه به هێزی یه‌كه‌م و ئه‌وانی تریش بگۆو بگۆڕی كارا نین و له دوای ئه‌وه‌وه دێن ، له‌م بار‌و دۆخه‌دا ئێستا له هه‌ركات زیاتر كاتی ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی كوردستان ، ئازادیخوازان بیر له دروستكردنی به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆنی به هێز بكه‌نه‌وه ، به‌ره‌یه‌كی ئۆپۆزسیۆن ، كه ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌وه بێت سیستمی سیاسی و به‌ڕێوه بردن له هه‌رێم بگۆڕێت ، ده‌ستوور به په‌له بنووسرێ و بخرێته ده‌نگدانه‌وه ، كار بۆ ئه‌وه بكات هێزی پێشمه‌رگه له چنگی حزب رزگار بكات ، داوای هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت و به‌شداری خه‌ڵك و فره‌بازنه‌یی بكات ، داوا له لایه‌نی نێو ده‌وڵه‌تی و چاودێری نێو ده‌وڵه‌تی بكات به وردی چاودێری پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی پاك و دیمموكراسی له هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن .
كوردستان له به‌رده‌م دوو رێیانێكی مه‌ترسیداردایه پێویستی به چاره‌سه‌ری بنه‌ڕه‌تی هه‌یه نه‌ك به‌نجی هێور كه‌ره‌وه ، ئه‌گه‌ر هه‌ر له نه‌وه‌ده‌كانه‌وه پارتی و یه‌كێتی وایانكردبا كه ئۆپۆزسیۆن و ده‌سه‌ڵات بان ، نه‌ك هه‌ردووكیان ده‌سه‌ڵات ئێستا دۆخه‌كه به شێوه‌یه‌كی تر بوو ، كه ئه‌وه نه‌بووه ناكرێت هه‌ر ده‌ست له ئه‌ژنۆ دانیشین .