وەزیری راگەیاندنی لوبنانی دەستی لەکارکێشایەوە
وەزیری راگەیاندنی لوبنان دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە حکومەتی وڵاتەکە راگەیاند و دەڵێت، پێش راگەیاندنی هەواڵەکە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بە سەرۆکی حکومەتی لوبنان کردوە
مەنال عەبدولسەمەد، وەزیری راگەیاندنی لوبنان لە بەیاننامەیەکدا دەستلەکارکێشانەوەی خۆی لە حکومەتی وڵاتەکەراگەیاند و ئاماژەی بەوەشکرد، “پێش راگەیاندنی هەواڵەکە دەستلەکارکێشانەوەی خۆی پێشکەش بەسەرۆکی حکومەتی لوبنان کردوە”.
مەنال لە بەیاننامەکەدا دەڵێت، “هۆکاری دەستەلەکارکێشانەوەم دەگەڕێتەوە بۆ نەبینی هیوایەک بۆ رزگارکردنی وڵات کە بەرەو دەوڵەتێکی شکستخواردو دەچێت”.
باسی لەوەشکرد، “لوبنانی ئێستا ئەو وڵاتە نییە کە خۆشماندەویست و دەمانویست بدرەوشێتەوە و لەهەمو رویەکەوە نمونەیی بێت، بەڵکو لە ئێستادا لوبنان لە رۆچوندایە و دەبێت بە دەوڵەتێکی شکستخواردو”.
دەستلەکارکێشانەوەی وەزیری راگەیاندنی لوبنان لەپاش ئەوە دێت دوێنێ شەممە پێنج پەرلەمانتاری لوبنان کە ئەندامی حزبی کەتائیب بون دەستلەکارکێشانەوە