بەرگری ئەمریکا بۆچوونی لەبارەی تەقینەوەکەی لوبنان جیاوازە

پ

بەگوێرەی ڕاپۆرتی هەواڵی ئاژانسی رووسیا تودەی، ئەمڕۆ یەکشەممە، مارک ئەسپەر وەزیری بەرگری ئەمریکا لەمیانی چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوزی ئەمریکی رایگەیاندوە ” تائێستا رون نیە ئەو تەقینەوەیە هێرشێکی پلان بۆ دلڕێژراو بوە یان روداوێکی ئاسایی بووە”

وەزیری بەرگری ئەمریکا جەختیشیکردەوە، حکومەتی ئەمەریکی هەمو هاوکارییەکی بەیروت دەکات بۆ دۆزینەوەی راستی روداوەکە.

ئەمە لەکاتێکدایە پێشتر واشنتۆن رایگەیاندبوو تائێستا هیچ بەڵگەیەک لەبەردەستدا نیە بیسەلمێنێت تەقینەوەکەی بەیروت هێرشێکی مەبەستدار بووبێت و پێدەچێت تەقینەوەیەکی ئاسایی بوبێت.

لەبارەی ئەوەی ئایا گەندەڵی ئەو وڵاتە رۆڵی هەبوە لە ڕوودانی ئەو تەقینەوەیە، وەزیری بەرگری رایگەیاند، ئەوەش هێشتا ڕوون نییە و ئەنجامی لێکۆڵینەوەیەکی بێلایەن و ورد هەمو شتێک ڕووندەکاتەوە

هەروەها مارکر ئەسپەر دەڵێت ”بەشێوەیەکی گشتی تائێستا وێنەکە ڕوون نییە و نازانرێت چی بووە؟، هەروەک چۆن لەسەرەتادا باوەڕ وابووە کە گەیشتنی کەشتییەک لەچەک و تەقەمەنی بوبێتەهۆی تەقینەوەکە یان هەندێک سەرچاوەی تر دەیانگووت کە بەهۆی تەقینەوەی کەرەستەکانی کارگەیەکەوە بووبێت

رۆژی سێشەممەی رابردو تەقینەوەیەکی گەورە بەیروتی پایتەختی لوبنانی هەژاند، بەهۆیەوە 150 کەس کوژران و زیاتر لە 5 هەزار کەسیش برینداربون و بە دەیان کەسیش بێ سەرو شوێن بوونە و لێکۆلینەوە لە هۆکاری تەقینەوەکەش بەردەوامە