٢١% لە مووچەی مانگی ئاداری فەرمانبەران دەبڕدرێتەوە

پ

سەرچاوەیەک لە میدیای پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند کە بۆ مانگی ئادار داوا لە گەنجینەکان کراوە لیست ئامادە بکەن بە لێبڕینی ڕێژەی  %٢١لە مووچەی فەرمانبەران و %٥٠ ـش لە مووچەی پلە باڵاکان .

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ڕێك نەکەوتن لەگەل بەغدا حکومەتی هەرێم دەستی بردووە بۆ بڕینی مووچەی فەرمانبەرانی تاوەکو بتوانێت مووچە دابەش بکات

لەماوەکانی ڕابردوودا بە فەرمی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند کە چاکسازی دەکەن لە هەموو کەرتەکان و چەندجارێکیش سەرۆکی حکومەت ئاماژەی بەوە کرد کە بەهۆی ژمارەیەک چاکسازییەوە داهاتی ناوخۆ زیادی کردووە بەلام سەرەڕای زیادبوونی داهاتی ناوخۆش ئەگەر لە بەغداوە پارە نەیات ئەوا ناتوانێت بە لێبرینەوەش مووچە دابەش بکات

مانکی شوباتی ڕابردوو حکومەتی هەرێم بە%21 لە مووچەی فەرمانبەران و  %50 لە مووچەی پلەبالاکان مووچەی مانگی شوباتی دابەش کرد و بەپێی زانیارییەکانی سەرچاوەکە حکومەتی هەرێم بەنیازە بۆ مانگی ئاداریش بەهەمان میکانیزم مووچە دابەش بکات