سایلۆکەی بەیروت لاپەڕەکانی مێژوو هەڵدەداتەوە

پ

پاش تەقینەوەی بەندەری بەیروت و، وێرانبوونی یەک لەسەر سێی پایتەختی لوبنان، ئەوەی بۆ خەڵکی جێی سەرسوورمانی بوون، خۆڕاگری سایلۆی ئەو شارە ، بووە کەگەنمی تێدا عەمبار دەکراو، زیانەکانی لەچاو شوێنی رووداوە هیچ نەبووە.
بەڵام لەنێو تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان هیما بەوە کراوە ” ئەو سایلۆیە لەسەردەمی عوسمانیەکان دروستکراوە”، بەڵام ئاژانسی فرانس پرێس زانیارییەکانی بەدرۆ خستۆتەوە.
ئەو ئاژانسە لەڕاپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە داوە ” ئەو هەواڵەی هەزارەها کەس لە تۆرە کۆمەلایەتییەکان باسی دەکەن و، کەناڵی (الجزيرة)ـی قەتەری و، گرووپێکی لایەنگرانی ئیخوان موسلیمین بڵاوکردۆتەوە، گوایە سایلۆکەی بەیروت عوسمانیەکان دروستیان کردووە”.
ئاژانسی فرانس پرێس هیمای بەوە کرد ” دواتر کەناڵە قەتەرییەکە ڕاپۆرتەکەی سڕییەوە”.
ئیمپراتۆرییەتی عوسمانییەکان کەدەسەڵاتەکانیان چەندین سەدە لەڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست درێژەی کێشابوو، تا ساڵی ١٩١٨ حکومڕانی لوبنانیان دەکرد، دواتر بەرەو بچووک بوونەوە چوون و، تا سنووری ئێستای تورکیا جێگیر بوون.
بەڵام ئاژانسەکەی فەرەنسا لەبەدواداچوونێکیدا مێژووی ئەو سایلۆیەی لەسەرچاوە فەرمییەکانەوە بڵاوکردەوە.
راپۆرتەکان باس لەوە دەکەن کەوا ئەو سایلۆیانە هی سەردەمی عوسمانییەکان نین لەمبارەیەوە موسا خوری کە لە ساڵی ٢٠١٤ تاکو ساڵی ٢٠١٧ ئەرکی بەڕێوەبردنی ئەو سایلۆیانە لە لێدوانێکی بۆ ئاژانسی فرانس پرێس زانیارییەکانی بەدرۆ خستەوەو، ڕایگەیاند ” ئەو سایلۆیە بەپاڵپشتی بیمەی کوێتی بونیاتنراوە لە ساڵی ١٩٦٥ دەستی پێکرا و لەسالی ١٩٦٩ تەواوکراوە واتا دوای نیو سەدە لە کۆتای هاتنی فەرمانڕەوایی عوسمانییەکان”.
سوهێل مەنیمینە، لێکۆلەر و توێژەر لە کۆمەلەی ” بەیروت کەلتورمانە ” لەرووی مێژووییەوە جەخت لەوە دەکاتەوە ” ”ئەو هەواڵە ڕاست نین و ئەو سایلۆیانە ساڵی ١٩٧٠ تەواوکراون و پێش ئەوەش ( تۆیەکان ) لە سایلۆی دیکە عەمبار دەکران کە ساڵی ١٩٤٨ بونیاتنرابوون”
حەسان حەلاق، مێژوونووس و مامۆستایی زانکۆی کە چەندین پەرتووکی جۆراجۆری مێژوویی لەبارەی مێژووی بەیروتەوە هەیە دەڵێت ” ئەو سایلۆیانە هی سەردەمی عوسمانییەکان نین و تازە بوونیاتنراون ” ئەمەش دوای ئەو تەقینەوە بەهێزەی کە لوبنانی وێران کرد هەندێك لە چاڵاکوانان ئەوانەی پشتگیر و دژی سیاسەتی تورکین و ئەو شەڕە درۆ و ناڕاستانەی لە تۆرە کۆمەلایەتییەکانی وەک فیس بوک و تویتەر و ئینستاگرام بەرپایان کردبوو بەوەی ئەو سایلۆ بەهێزانە کە بەشێوەیەکی ڕێژەیی بەرگەی تەقینەوەکەی بەیروتیان گرت عوسمانییەکان بەر لە ٢٠٠ ساڵ بونیاتیان ناوە رایانگەیاند ” ئەگەر تورکیا شتێکی لەمجۆرەی دروست نەکردبا ئەوا هەزاران کەسی تر لەناودەچوون وەک ئاماژەیەک بۆ بەهێزی سایلۆکان لەو بەشەی بەیروت .
لەلای خۆیەوە سەنتەری توێژینەوە و لێکۆلینەوە لە زانیاری یاسایی زانکۆی لوبنان دەڵێت ” ئەو سایلۆیانە بەپێی ڕێککەوتنی قەرزی نێوان لوبنان و سندوقی نەختینەی کوێتی بۆ گەشەپێدان و ئاوەدان کردنەوە لە سەرەتاکانی ساڵی١٩٧٠ بونیاتنراون
ئەحمەد مەنسوور، رۆژنامەنووس لە کەنالی جەزیرە، ئەو باسەی وورووژاندووە، کەوا ئەو سایلۆیانە لە سەردەمی فەرمانڕەوایی عوسمانییەکان دروست کراون و ئەم هەوڵەشی لەنێو تۆرە کۆمەڵایەتییەکان مشتومڕی دروست کرد.
مەنسوور لە ئەژماری خۆی لە تۆری کۆمەلایەتی فەیسبووک لە پۆستێكدا رایگەیاند ” ئەو سایلۆ بەهێزانەی کە تۆی گەنمی تێدا عەمبار کرابوون بەرگەی ئەو تەقینەوە بەهێزانەی بەیروتی گرت و وەکو بەربەستێکیش ئەو تاوەرانەی پاراست کە دەکەوتنە پشتی سایلۆکانەوە لە دەستکردی عوسمانییەکان بوو کاتێك بەر لە ١٥٠ ساڵ بەندەری بەیرووتیان دووبارە نوێ دروست کردەوە و کاتێك کە بەندەری بەیروتیشیان دروست کرد و وەکو پرسیارێك ئەوەشی وورووژاند کە ئەمە دەستکەوتی داگیرکاری عوسمانییەکان بووە و هەر دوای ٤ کاتژمێر دووبارە پۆستەکەی فەیس بووکی ڕێکخستەوە و دایڕشتەوە ئەمەش دوابەدوای تەوژمێك لە ڕەخنە و نیگەرانی دەربارەی دروست کردنی ئەو سایلۆیانە لەلایەن عوسمانییەکانەوە.