تۆشیبا ماڵئاوایی لەبەکاربەرانى کرد
کۆمپانیای تۆشیبای ژاپۆنی دوای ٣٥ ساڵ بەبێ دەنگی لەبواری دروست کردنی ئامێری لاپتۆپ دا ماڵئاوایی دەکات پاش ئەوەی ئەو بەشەی لە ئامێری لاپتۆپ مابووی بە کۆمپانیای ( شارپ ).
بەر لە دوو ساڵ کۆمپانیای تۆشیبا ئەو بەشە گەورەیەی خۆی فرۆشت کە مابووی بەنزیکەیی %٨٠،١ بوو لەبواری دروست کردنی لاپتۆپدا فرۆشتییەوە کۆمپانیای شارپ بە نزیکەی ٣٦ ملیۆن دۆلار .
لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ دا کۆمپانیای شارپ بەشێوەیەکی ئاسایی ئەو بەشەی خۆی کە ڕێژەکەی %١٩ بوو کڕیەوە و بەمجۆرەش کۆمپانیای تۆشیبا کۆتایی هێنانی کاری خۆی لەگەڵ کۆمپانیای شارپ دا ڕاگەیاند .
لەبەیاننامەیەکدا کۆمپانیای شارپ ڕوونی کردەوە دوای کۆتای هاتنی گرێبەستی نێوانمان ئەو بەشەی خۆمان کە خۆی لە کۆمپانیای dynabook دەبینێتەوە بەتەواوەتی موڵکی کۆمپانیای شارپە.
کۆمپانیای شارپ سالی ١٩٨٥ یەکەم لاپتۆپی دروست کرد بەناوی T1100 و تایبەتمەندییەکانی بریتی بوو لە پاترییەکی ناوخۆیی کە بارگاوی دەکرایەوە لەگەل سی دی و میمۆرییەکی ناوخۆی بە قەبارەی ٢٥٦ کیلۆبایت و ئەوکاتە لاپتۆپەکەی بەبڕی ٢٠٠٠ دۆلار دەفرۆشتەوە.
کۆمپانیای شارپ لە نەودەکانی ساڵانی ڕابردوو و سەرەتای سەدەی بیست و یەك دا لە هەرە کۆمپانیا بەناوبانگەکان بوو لەبواری ئامێری لاپتۆپ و لەگەل قەڵەباڵغبوونی بازار و دەرکەوتنی کۆمپانیای دیکە نێوبانگی لاوازبوو و بەرەو بیرچوونەوە رۆیشت.
هەر لە کۆتایی ئەو ماوەیەی کە بەشەکەی فرۆشتەوە بە کۆمپانیای شارپ بازاڕی لاواز و کز بوو و توانی ١٧،٧ ملیۆن دانە لاپتۆپی خۆی لە سالی ٢٠١١ بفرۆشێت و لە ساڵی ٢٠١٧ دا فرۆشی ئامێری لاپتۆپی کۆمپانیای ناوبراو هاڕەی کرد و تەنها بڕی ١،٤ ملیۆن دانەی لێ فرۆشــرا .