وەزیرێکى عێراق سامانى خۆى ئاشکرا کرد
دەستەی دەستپاکی عێراق لە بەیاننامەیەك دا بۆ سەرچاوەیەکی میدیایی فەرمی رایگەیاند عوسمان غانمی، وەزیری ناوخۆی عێراق، لە فۆرمێکی دەستەکەدا سەروەت و سامانی خۆی ئاشکراکرد.
دوای ئەوەی مستەفا کازمی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق ، بۆ دەستەی دەستپاکی سەروەت و سامانی خۆی ئاشکراکرد ، عوسمان غانمی ، وەزیری ناوخۆی عێراق سەروەت و سامانەکەی بۆ دەستەی دەستپاکی ئاشکراکرد ، ئەمەش دوات ئەوەی ساڵی ڕابردوو دەستەکە ووردەکاری هەمواری یەکەمی یاسای کارپێکراوی ژمارە ٣٠ ساڵی ٢٠١١دا کە لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دەنگی لەسەردرا و بەپێی ئەحکامەکانی بەندی یەکەمی ماددەی ٦١ و بەندی سێیەمی ماددەی ٧١ لە دەستووری عێراقی کە ماددەی ١٦ و لە یەکەمدا ئاماژە بەوەکراوە کە ئەوانەی ئاشکراکردنی سەروەت و سامان دەیانگرێتەوە بۆی دیاری کردوون