رووسیا ڤاکسینی دروست کرد ، ئەمەریکا نیگەرانە

پ

ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی و دەسەلاتدارانی ئەمریکی ، داوای دان بەخۆداگرتن و هۆشیاری زیاتر دەکەن ، ئەمەش دوای ئەوەی رووسیا سەرکەوتنی یەکەم ڤاکسینی کۆرۆنای راگەیاند ، و ئاماژەیان بەوەکرد ، مانگی داهاتوو ڤاکسینەکە بەرهەم دەهێنرێت و تا ئێستا ٢٠ وڵات داوای زیاد لە یەک ملیار لە ڤاکسینەکەیان کردووە .

تاریق یاساریفیتس ، ووتەبێژی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند ” ئێمە لە پەیوەندی و گفتوگۆداین لەگەل دەسەڵاتدارانی رووسی ” و لەم قۆناغەدا هەر ڤاکسینێك بەرهەم بهێنرێت ، دەبێت بە میکانیزمی توندی تەندروستی دا تێپەرێت .
ئەمرۆ ڤلادیمێر پۆتین ، سەرۆکی رووسیا ڕایگەیاند ، کە یەکەم ڤاکسینی دژە بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان دروست کردووە ، بەمەش رووسیا دەبێتە یەکەم وڵات کە ڤاکسینەکەی بەرهەم هێنابێت و رایگەیاندبێت .
لەکاتی کۆبوونەوەی لەگەل ئەندامانی حکومەتەکەی ، ڤلادیمێر پۆتین رایگەیاند ، کە ڤاکسینەکە هەموو پێوەرە تەندروستییەکانی بەباشی تێپەراندووە و لەتوانای دایە بەرگرییەکی بەردەوام ببەخشێت بۆ ئەوانەی بەکاری دەهێنن ، هەر لەو کۆبوونەوەکە رایگەیاند ، یەکێك لە کچەکانی ، ڤاکسینەکەی بەکارهێناوە ، لای خۆیەوە دەسەڵاتدارانی تەندروستی ئەمەریکی ، بە گومانن لەوەی کە بەو خێراییە رووسیا ڤاکسینەکەی بەرهەم هێناوە ، لەمبارەیەوە ، ئەلێکس ئازار ، سەرۆکی دەستەی تەندروستی ئەمەریکی لە تایوان ، لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا ووتی ” گرنگ سەرکەوتنی ڤاکسینەکەیە ، ئینجا هەر وڵاتێک بەرهەمی بهێنێت”
لای خۆیەوە کێریل دیمترییف ، سەرۆکی سندوقی نیشتیمانی رووسی رایگەیاند ، ” تا ئێستا ٢٠ وڵات داوای ڤاکسینەکەیان کردووە ” و تیشکی خستە سەر ئەوەی کە رۆژی چوارشەممە، قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەی ڤاکسینەکە ، کۆتایی دێت و لە مانگی داهاتووەوە ، ڤاکسینەکە بەرهەم دەهێنرێت .
ڤاکسینەکە ناوی ( sputink V) ، ووشەی sputink مەبەستی لەو مانگە دەستکردەیە ، بۆ یەکەمجار رووسیا ناردییە ناو خولگەوە و پیتی ( V )، واتا vaccine – ڤاکسین ، کە بەهەموو زمانەکانی جیهان ئەو مانایە دەبەخشێت.

ڤاکسینی چینی :
لە وڵاتی ئیندۆنیزیا ، ڤاکسینێکی چینی، لەسەر ١٦٠٠ خۆبەخش تاقیکراوەتەوە ، بەهەمان شێوە ڤاکسینەکە لە قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەدایە ، کۆمپانیای بیوتیکی چینی ، ڤایرۆسەکەی دروست کردووە و ناوی ناوە ( کۆرۆنا ڤاک ) ، ڤاکسینەکە ، یەکێکە لەو ڤاکسینانەی ، کە لە قۆناغی سێیەمی تاقیکردنەوەی دایە ، و پێشووتر ڕەزامەندی لەسەردراوە.
وڵاتی بەرازیل ، سێیەمی وڵاتی زەرەرمەندی جیهانە بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، تا ئێستا ڤاکسینە چینییەکەی لەسەر ٩ هەزار کەس تاقیکردووەتەوە .
ئیندۆنیزیا ، چوارەم وڵاتی جیهانە لە ڕووی ژمارەی دانیشتوانەوە کە بە دەست ڤایرۆسی کۆرۆناوە دەناڵێنێت .
سەرەڕای پێشکەوتنی کەرتی تەندروستی بەتایبەت لە بواری ڤاکسین دا ، بەڵام هێشتا جیهان دەناڵێنێت بە دەست زۆربوونی ژمارەی تووشبووان بەو ڤایرۆسە، کە ٢٠ ملیۆن تووشبووی تێپەڕاندووە تاوەکو ئێستا