جگەرەکێش مەترسی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیاترە

پ

ئەوانەی جگەرەی ئەلیکترۆنی یان جگەرەی تووتن دەکێشن ، پێنج هێندەی کەسانی ئاسایی مەترسی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا هەیە و نیشانەکانی ئەو پەتایەش قورستر لەسەریان و زووتر دەردەکەون .

توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە ، ئەوانەی جگەرەی ئەلیکترۆنی دەکێشن ، مەترسی تووشبووانیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ، پێنج هێندەی خەڵکی ئاساییە ، هەورەها توێژینەوەکە ئاماژە بەوەش دەکات ، نەك تەنها جگەرەی ئەلیکترۆنی ، ئەوانەی جگەرەی تووتنیش دەکێشن ، هەمان مەترسییان لەسەرە.
رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی دەڵێت ، ئەو زانایانەی لە پشتی ئەو توێژینەوەیەن لە زانکۆی ستانفۆرد ، بەپێی پێشبینی خۆیان لەسەر ئەوانەی جگەرەی ئەلیکترۆنی و جگەرەی تووتن دەکێشن ، زیاتر مەترسی تووشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرە.
دکتۆر شیفانی ماسور جی ، کە نووسەری توێژینەوەکەیە ، دەڵێت ” ئەوانەی گەنجن و پێیان وایە کە بچووکی تەمەنیان دەیانپارێزێت ، زۆر هەڵەن چونکە توێژینەوە نوێیەکە ئەوە دەرناخات کە ئەوانەی تەمەنیان بچووکە و جگەرەی ئەلیکترۆنی و جگەرەی تووتن دەکێشن ، پارێزراو دەبن لە تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا ”
لە ڕاپرسییەک دا کە لە ئەمەریکا لە تۆری کۆمەلایەتی فەیس بوک لەسەر ٤٥٣١ کەس ئەنجامدراوە ، دەریدەخات نیوەی ئەو ژمارەیە کە تەمەنیان لەنێوان ١٣-٢٤ ساڵە ، جگەرەی ئەلیکترۆنییان بەکارهێناوە.
بۆنی فلیشەر ،گەورە پزیشکی گەنجان و مێردمنداڵان ، دەڵێت ” گەنجان و مێردمنداڵان پێویستییان بەوەیە کە لە مەترسی کێشانی جگەرەی ئەلیکترۆنی ئاگاداربکرێنەوە. هەروەها دەڵێت ، ئەو پشکنینانەی بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا کراوە لەسەر ئەو کەسانەی جگەرەی ئەلیکترۆنییان دەکێشن ، دەریدەخات ئەو کەسانە پێنج هێندەی کەسانی ئاسایی بەئاسانی تووشی ڤایرۆسەکە دەبن ، زیاتر ڕوونی دەکاتەوە و دەڵێت ، هەر کەسێك دوای ٣٠ رۆژ جگەرەی ئەلیکترۆنی یان جگەرەی تووتنی کێشابێت ، پێنج هێندەی کەسانی ئاسایی ، نیشانەکانی وەکو ، کۆکە و هەناسە تەنگی و تای بە قورستر لەسەر دەرکەوتووە ، کە لە نیشانەکانی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنایە