ئەردۆگان هەڕەشە لە یۆنان دەکات

پ

گرژییەکانی نێوان تورکیا و یۆنان پەرەدەسێنێت و سەرۆك کۆماری تورکیا هەڕەشە لە یۆنان دەکات لە ئەگەری هەر هێرشێك بۆ سەر کەشتییە تورکییەکان لە دەریای ناوەڕاست

رەجەب تەیب ئەردۆگان ، سەرۆك کۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت ، ئەگەر هێرش بکرێتە سەر کەشتی تورکی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ، ئەوا باجەکەی قورس دەبێت یەکەم پەیامیشمان بۆ ناردن”
سەرۆک کۆماری تورکیا لە لێدوانێكدا دەڵێت ” بوونی یۆنان لە دەریای ناوەڕاست و ئیجە ، نیەت خراپییە و داواکردنی وەکو لاپاڵێکی جەمسەری بەوەی سەر بە دوورگەی (میس)ە ، لە دەرەوەی ئەقڵ و لۆژیکە .
ئەردۆگان دەڵێت ” تورکیا چاو نابڕێتە مافی هیچ کەسێك ، بەلام ڕێگاش نادات کەس مافی بخوات ”
ئاژانسی ( ئەنادۆل)ی تورکیا ڕایگەیاند ، رەجەب تەیب ئەردۆگان ، سەرۆک کۆماری تورکیا ، لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ سەرۆکی ئەنجومەنی ئەوروپی ، کۆمەڵێك بابەتی تاوتوێ کردووە ، لەوانەش گۆڕانکارییەهەڕێمییەکان لە پێشەکی, و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست