فەرەنسییەکان داگیرکەرن و جێگای متمانە نین
سەرۆکی فەرەنسا و تیمەکەی نیەتێکی دارگیرکارانەی هەیە و دەیانەوێت لەپێشی کامێراکان خۆیان دەربخەن
رەجەب تەیب ئەردۆگان ، سەرۆک کۆماری تورکیا ، دەڵێت ” سەردانی سەرۆکی فەرەنسا بۆ لوبنان ، نیەتێکی داگیرکارانەیە و سەردانەکەشی بۆ بەیروت ، خۆدەرخستنە.
ئەم لێدوانەی سەرۆک کۆماری تورکیا دوای ئەو گرژیانە دێت کە لەنێوان پاریس و ئەنقەرە دروست بووە لەبارەی گەڕان بە دوای گاز لە دەریای ناوەڕاست .
ئەم ووتانەی ئەردۆگان ، لەکاتی کۆبوونەوەی بوو لەگەڵ سەرۆک لقەکانی پارتی داد و گەشەپێدان لە هەموو ویلایەتەکانی تورکیا و رایگەیاند ، ئەوەی ماکرۆن و تیمەکەی دەیەوێت ، گەڕانەوەی سیستەمی داگیرکارییە بۆ لوبنان و تاکو خەڵک هاواریان بۆ بەرن و پشتگیریان بکەن ، بەڵام ئێمە واناکەین و خۆمان لە پێش خەڵك و کامێرا دەرناخەین .
لە٤ی ئەم مانگە دوو تەقینەوەی بەهێز بەیروتی پایتەختی لوبنانی هەژاند، و ئیمانوێل ماکرۆن ، سەرۆک کۆماری فەرەنسا وەک یەکەم سەرۆکی وڵاتێکی ئەورووپی لەنێو رووماڵێکی فراوانی ڕاگەیاندندا گەیشتە بەیروتی پایتەختی لوبنان ، تاکو لە نزیکەوە ئاگاداری ئەو وێرانکارییە بێت کە تەقینەوەکەی دروستی کردبوو ، لەئەنجامی تەقینەوەکەدا زیاتر لە ١٧١ کەس کوژران و برینداربوونی هەزارانی تر .