رووسیا بەرهەمهێنانی ڤاکسینەکەی راگەیاند

پ

رووسیا بە فەرمی ئەمرۆ دەستیکرد بە بەرهەمهێنانی ڤاکسینی سپۆتینک ڤی 

لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی رووسیا دا هاتووە ، ئەمرۆ شەممە ١٥ی ئاب دەستکراوە بە بەرهەمهێنان ڤاکسینی سپۆتینک ، تاوەکو خەڵك و تووشبووانی کۆرۆنا لە هەموو جیهان بتوانن بەکاری بهێنن ، ڤاکسینەکە لەلایەن سەنتەری ناوەندی گامالا پەرەی پێدەدرێت .
سێ شەممەی رابردوو لە راگەیەندراوێکی فەرمیدا ، ڤلادیمێر پۆتین ، سەرۆکی رووسیا رایگەیاند ، بۆ یەکەمجار رووسیا ڤاکسینی دژی کۆرۆنای دۆزیوەتەوە ، و ڤاکسینەکە سەرکەوتووبووە ، هەروەها سەرۆکی رووسیا راشی گەیاند ، یەکێک لە کچەکانی ڤاکسینەکەی لەسەر تاقیکراوەتەوە و سەرکەوتوو بووە .
ڤاکسینە رووسیەکە ناوی ( سپۆتینک ڤی ) یە و سپۆتینک مانای یەکەم مانگی دەستکردی ئاسمانییە کە یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو ، ساڵی ١٩٥٧ بەر لە هەموو ووڵاتان ڕەوانەی ئاسمانی کرد ، و ووشەی ڤی ، واتا ڤاکسین .
لەگەڵ ڕاگەیاندنی ڤاکسینەکە ، بیست وڵات لەسەرانسەری جیهان داوای ملیۆنان دانەیان کرد لەو وڵاتانەش عێراق