لە دەروازەکان پشکنین بۆ ئۆتۆمبێلی هاوردەکراو ناکرێت

پ

بە هەماهەنگی لەگەڵ وەزارەتی ناوەخۆ ڕێگەنادرێت ئۆتۆمبێلی کوالێتی نزم هاوردەی هەرێم بکرێت و دەبێت ئەو ئۆتۆمبێلە لە وڵاتەی کە دێت پشکنینی بۆ بکرێت لە ڕوونکردنەوەی وەزارەتی دارایی و ئابووری دا هاتووە ، سەبارەت بە پشكنینی پێشوەختەی ئۆتۆمبێلی هاوردەكراوو پێدانی بڕوانامەی ( COC )، جەخت دەكەینەوە لەسەر جێبەجێکردنی بڕگەكانی بەیانی ژمارە(٤٥)ی ساڵی ٢٠٢٠ ی هاوبەش لەنێوان وەزارەتمان و وەزارەتی ناوخۆ، کە لەبەر بەرژەوەندی گشتی و ڕێگری کردن لە هاوردەكردنی ئۆتۆمبێلی خراپ و کوالێتی نزم، ئەوا پشكنینی پێشوەختە تەنها لەو وڵاتە دەکرێ کە ئۆتۆمبێلەکەی لێوە هاوردەکراوە، وە بەپێچەوانەوە ڕێگا نادەین ئەم جۆرە پشكنینە لە دەروازەكان ئەنجام بدرێت وئۆتۆمبێل بەبێ بروانامەی ( COC ) هاوردەبکرێت.
هەروەها ڕای دەگەیەنین سەرجەم ئەو دەنگۆیانەی باس لە ئەنجامدانی پشکنینی پێشوەختەی ئۆتۆمبێل لەدەروازەكانی هەرێمی کوردستان دەكەن ناڕاستن و دوورن لە ڕاستیەوە، وەهەرکەس هۆكاری بڵاوکردنەوەی ئەم جۆرە هەواڵانە بێت، ڕووبەڕوی یاسای دەكەینەوە.