ئەفسەرێك بە سەختی برینداردەکرێت و پۆلیسێك دەکوژرێت

پ

ئەفسەرێکی باڵا بریندارکرا و کورەکەشی دەکوژرێت

شەوی یەکشەممەی دوێنێ لە ئەنجامی ڕووبەرووبوونەوەی پۆلیس لەگەڵ داواکراوێك ، ئەفسەرێک بە پلەی ” عەقید ” کە بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشاری هەولێرە بە سەختی بریندار دەبێت و کورەکەشی کە پۆلیسە ، لەو ڕووبەرووبوونەوەیەدا ، دەکوژرێت

هۆگر عەزیز ، ووتەبێژی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند ، لەو ڕووبەڕووبوونەوەیەدا عەقید عزەدین نەجمەدین ، بەڕێوەبەری پۆلیسی ناوشار بە سەختی برینداربووە و کوڕەکەشی ، پەیوەند عزەددین ، لە ڕووبەرووبوونەوەیەدا ، کوژراوە .

وتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو ، ئەو تۆمەتبارە مەبەستی بووە خۆی بکوژێت و پۆلیس ویستوویەتی ڕێگە لەو خۆکوشتنە بگرێت بەڵام ، ئاراستەی چەکەکەی گۆڕیوە بە ڕووی پۆلیس دا و لە ئەنجام دا کوژراو و بریندارێکی لێکەوتەوە کە کوڕ و باوکن .

لیوا تاریق نووری ، بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی هەرێم بە کەناڵەکانی ڕاگەیاند ، ئەو تۆمەتبارە پێشووتر بە چەک تەقەی لە دراوسێی خۆی کردووە و بەو ڕووبەڕووبوونەوەیەشی لەگەڵ پۆلیس و بریندارکردنی ئەفسەرێکی پلە باڵا و کوشتنی پۆلیسێکیش کە هاوکات کوڕی ئەفسەرە بریندارەکەیە ، تاوانەکەی قورستربووە و لەنزیکترین کاتدا بەپێی ماددەی ٤٠٥ ، لە یاسای سزادانی عێراقی ، دەستگیردەکرێت